سەربازە سویدییەکانی عێراق ئاگاداری مووشەکەکانی ئێران بوون و خەمیان نەبووە
سەربازە سویدییەکانی جێگیر کراو لە عێراق دەڵێن کە پێش هێرشە مووشەکییەکی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا ئاگاداری هێرشەکە بوون و خۆیان پاراستووە.
گروپێک لەو سەربازە سویدیانەی کە لە عێراق بوون و شاهیدی هێرشە مووشەکەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق بوون، گەڕاونەتەوە سوید. ڕادیۆی پێ فیرا نۆربۆتتەن، قسەی لەگەڵ سێ سەربازی سویدی کردووە کە شەوی موشەک بارانەکە لە بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بوون. ئەو سەربازانە دەڵێن کە ئەوان لە پێش دا لە وەها هێرشێک ئاگادار کرابوونەوە بۆیە ئەو شەوەیان بە بێ ترس و دڵەڕاوکێ بەڕێ کردووە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 16/01/2020
488 جار خوێندراوهتهوه
|