ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رێتی له ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێته‌وه
نه‌وا
ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2019، له‌كاتی دووباره لێكۆڵینه‌وه له داواكاریی پێدانی مافی په‌نابه‌ری، ته‌نها 3.3%ی داواكارییه‌كانی ره‌تكردۆته‌وه و داواكارییه‌كانی دیكه‌ی قبوڵكردووه.
نوسینگه‌ی فیدراڵیی ئه‌ڵمانیا بۆ كۆچ و كۆچه‌ران ئاشكرایكرد، له ساڵی 2019 دووباره پێداچوونه‌وه‌یان به نزیكه‌ی 170 هەزار داواكاریی پێدانی مافی په‌نابه‌ری له وڵاته‌كه‌یان كردووه، كه 142 هه‌زار داواكارییان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانی 2014 و 2015، به‌ڵام ته‌نها 3.3%ی داواكارییه‌كان له‌كاتی دووباره لێكۆڵینه‌وه‌دا ره‌تكراونه‌ته‌وه و مافی په‌نابه‌رییان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی دیكه سه‌رجه‌میان مافی په‌نابه‌رێتییان پێدراوه.
هاینز ئیكهارد سومه‌ر سه‌رۆكی نوسینگه‌ی فیدراڵی بۆ كۆچ و كۆچه‌ران ئاشكرایكردووه، نوسینگه‌كه له ساڵی رابردوودا دووباره لێكۆڵینه‌وه‌ی له 170 هەزار داواكاریی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیدا كردووه، كه 115 هه‌زاریان له‌لایه‌ن سورییه‌كانه‌وه‌ه پێشكه‌شكراوه، 17 هه‌زاریشیان له‌لایه‌ن عیراقییه‌كانه‌وه.
سه‌رۆكی نوسینگه‌ی فیدراڵی بۆ كۆچ و كۆچه‌رانی ئه‌ڵمانیا ستایشی كاری نوسینگه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه كه‌مه‌ی داواكاریی مافی په‌نابه‌ری و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه رێكاره‌كانی نوسینگه‌كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا راست و دروست بوون.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌ڵمانیا تا كۆتایی ساڵی 2020 دووباره به 480 داواكاریی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیدا بچێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاره‌كانی پێشووی بكات بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ری به كۆچه‌ران.
به‌روار: 16/01/2020
510 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|