سوید چیدی فرەژنی قەبووڵ ناکات
حکومەتی سوید پێشنیاری کردووە کە نابێ چیدی فرەژنی لە سوید قەبووڵ بکرێت، تەنانەت ئەگەر پیاو لە دەرەوەی سویدیش ژنی دیکەی هێنابێتەوە.

وەزیری داد، مۆرگان یوهانسۆن لە لێدوانێک دا بۆبەشی هەواڵێ ڕادیۆی سوید دەبێژێ کە دەبێ یاسا لەو بارەوە توندتر بکرێتەوە. مۆرگان یوهانسۆن وتی: ڕێگەنەدان و وەستاندنی قەبووڵی فرەژنی لە سوید پرسێکی گرنگی مەسەلەی یەکسانی لە حکومەتێکی فێمێنیستی دایە و گرنگی پێ دراوەو دەدرێت.

لە سوید فرەژنی قەدەغەیە، بەڵام لە زۆر وڵاتی دیکە ڕێگە بە فرەژنی دراوە

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە


به‌روار:  16/01/2020
411   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   332
کۆی سه‌ردان:   29232475