کۆچی دوایی ئەستێرەیەکی گەش و بلیمەتێکی رێبازی پیرۆزی سەربەخۆیی کوردستان
کۆچیدوایی ئەستێرەیەکی گەش و بلیمەتێکی رێبازی پیرۆزی سەربەخۆیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هاوبیری زانا و دڵسۆزی گەورەی بیری ئازادی  و سەربەخۆیی کوردستان، مامۆستا جەلال (رامان) حاجیزادە رۆژی دووشەمە 13/1/2020 لە شاری سەردەشت کۆچیدوایی کرد. پرسەوسەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی و هاوبیر سیروان رێناس و هەموو هاوبیرانی بیری پیرۆزی سەربەخۆیی کوردستان دەکەم  لەم دۆخە هەستیارەی ئیمڕۆکەی کوردستان بەگشتی و رۆژهەلاتی کوردستان بەتایبەتیی، لەدەسدانی مامۆستا جەلال کارەساتێکی گەورەیە و نەتەوەی کورد زانا و نیشتمانپەروەرێکی گەورەی لەدەسچوو  
ناسینی من لەگەڵ مامۆستا جەلال دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006ی زاینیی، کە لە شاری سەردەشتەوە پێوەندیی گرت و لایەنگیریی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی و بوو بە ئەندامی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان. دوای چەن رۆژێکیش فۆرمی ئەندامەتی خۆی نارد بۆم. ئەوەی کە کاک جەلالی بە لای منەوە زۆر جیاواز کردبوو و پێی سەرسام  بووم, بوێری و ئازایەتییەکەی بوو. لەکاتێکدا کە لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی داگیرکەری ئێراندا بوو تا ئەو ڕۆژەی کۆچیدوایی کرد، بە نووسین و بە دیالۆگ، بیری نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازیی بڵاوکردەوە 
کاک جەلال لەو سالانەی کە خوێندکاری ماستەری زانستە سیاسییەکان بوو لە زانستگەی ئەسفەهان. لە بەڕێوەبردنی کۆبووونەوە فیکری و سیاسییەکان، بۆنە نەتەوەییەکان، سەمیناری زانستی و بابەتییانە لەسەر پرسە نەتەوەیییەکان، هەر لە هەڵەبجە و ئەنفال و نەورۆزەوە بگرە هەتا سەمیناری تایبەت لەسەر پرسەکانی کۆمەڵگەی کوردستان لە زانستگە و لە دەرەوەی زانستگە بە هاوکاری ئەنجومەنە مەدەنییەکان، دەوری سەرەکیی هەبوو. چەن جارێک بە هاوکاریی لەگەڵ نیشتمانپەروەری ناسراو، مامۆستا حەسەن سەلاح سۆران، کە مامۆستای زانستگە بوو لە تاران، لەگەڵ چەند خوێندکارێک و مامۆستای دیکەی نیشتمانپەروەر بە دانانی سەمینار و کۆڕوکۆبوونەوە، کاریگەرییەکی زۆریان بوو لەسەر بڵاوکردنەوەی بیروهۆشیاریی نەتەوەیی.
 لە ماوەی چەن ساڵێکدا کاک جەلال جگە لەوەی خوێندنی زانستگەی سەرکەوتوووانە تەواو کرد و، دوکتۆرای لە بەشی زانستە سیاسییەکان وەرگرت. هەروەها چەندین ساڵ بە لێکۆڵینەوەی ورد و فەلسەفی و بابەتانەی پرسی کورد و مێژووی و هۆکارەکانی مانەوەی کورد لە بندەستیی ماندوو بوو. لەبواری هزری نەتەوەیی دا بوو بە پسپۆڕ و شارەزا و زانستکارانە لەڕێگەی سەمینار و وتارەکانییەوە بیر و رامانی خۆی پێشکێشی گوێگران و خوێنەران دەکرد. گەلێ وتاری بەزمانی کوردی و فارسی لە سەر هێڵی ئەینتەرنێت، لە ناو گۆڤارە کوردییەکان و گۆڤارە زانستییەکانی ئێرانذا بڵاو کردەوە.
 ئەگەرچی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان دوای چەن ساڵێک و لەساڵی 2012، هەرەسیپێهێنرا و بە دوورودرێژیی لە پەرتۆکی (زەلکاو) دواوم لەسەری. بەڵام پێوەندیم لەگەڵ زۆرینەی هاوبیرانی نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات وەک خۆی ماو و کز نەبوو، هۆی ئەمەش بە باوەڕی من، بیروباوەڕی پیرۆزی رزگاریی کوردستان، جیا نییە لە رێز و خۆشەویستیی بۆ هاوبیر و هاوڕێبازەکانت کە خۆبەخشانە و خۆنەویستانە بە کردەوە و بە نووسینی راستبێژانە و دڵسۆزانەیان، بوونە بە چرا و رۆناکیی بۆ گەلەکەیان.
هەزاران سلاو و چەپکەگوڵ پێشکێشی مەزاری بێت.
   سیروان کاوسی

15/1/2020 




به‌روار:  16/01/2020
157   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کوڕەکەی مەلای مەشهور بە باوکی ووت: باوکە! هەژاری چەند ڕۆژ درێژە دەکێشێت؟ مەلای مەشهور ووتی: ٤٠ ڕۆژ کوڕی خۆم!!! کوڕەکە پرسی: واتە دوای ٤٠ ڕۆژ ئیتر دەوڵەمەند دەبین؟ مەلای مەشهو درێژه‌ ...
پێکدادان لە نێوان پاسەوانانی بەندینخانەی سەقز و زیندانیان ڕوویدا و دەیان بەندکراوی زیندانییەکە هەڵهاتن، کە بەشێکیان سزای لە سێدارەدانیان هەیە. ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتێکدا هێزە ئەمن درێژه‌ ...
وەزیر ناوخۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە ڕێنمایی گشتی نییە بۆ هاوڵاتییان بەڵکە بڕیارێکی تووندە لەلایەن حوکوومەتەوە و هەمووان دەبێت پابەندی بن، درێژه‌ ...
دووەم کوردی سوید بە ناوی (کەیۆ جگەرخوێن) کوڕی شاعیر و ڕۆشنبیری ناوداری کوردی ڕۆژئاوا(جگەرخوێن ) بەهۆی کۆڕۆنا لە شاری ستۆکهۆڵم گیانی سپارد. حەفتەی ڕابردووش زاوای مەهدی زانا، هەر درێژه‌ ...
کەمێک لەمەوبەر کۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزاریی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ هەرێمی کوردستانیش کاراکرد، کە ئەم خزمەتگوزارییەی بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان کاراکردووە؛ خزمەتگوزار درێژه‌ ...
بەپێی دواین ئامارەکانی توشبووانی کۆرۆنا، وڵاتی ئەمریکا لە رووی ژمارەی توشبووانەوە پێش وڵاتی چین کەوت و ژمارەی توشبووانی کۆرۆناش لە جیهاندا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش تا درێژه‌ ...
لە شەو و ڕۆژێک دا ١٨ نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ژیانیان لە دەست داوە. هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خراونەتە ژێر چاودێری تایبەتەوە، بە شێوە درێژه‌ ...
خەڵک چۆن لەماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردووە. منیش لەگەڵ نەنکمام ، سەعاتی دە جار دەڵێ: کوڕی کامیانی ؟ 😛 درێژه‌ ...
"میدلتن" بێ هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی "كرۆنا ڤایرۆس" كوشتی كلۆی میدلتن، سه‌ر له‌به‌یانی 20 ئادار له‌ نێو جێگای نوستنه‌كه‌یی، به‌ ته‌ندروستییه‌كی باش و به‌جوست و چالاكی به‌خه‌به‌ر د درێژه‌ ...
جیهان زانایان هه‌موو ئومێدیان به‌ هاتنی هاوینه‌ بۆ ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوببات لوقمان غه‌فوور لوقمان غه‌فوور |3 كاتژمێر لەمەوپێش | 6008 Share share زانایان هه‌موو ئومێ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   249
کۆی سه‌ردان:   19072759