دادگای باڵای بەلجیکا: پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی نییە
دادگای باڵای بەلجیکا، ڕایگەیاند، کە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی بەلجیکا بڕیارێکی دروستە لەبارەی ئەوەی ڕایگەیاندبوو، کە پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی نییە.

ساڵی ٢٠١٩ لەسەر بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوە (ئیستیئناف) لەبارەی دۆسیەی پەکەکە، دەوڵەتی تورک و داواکاری گشتی ناڕەزاییان لەدژی ئەو بڕیارەی دادگای بەرایی بەلجیکا دەربڕیبوو، بۆیە بڕیارەکە نێردرابوو بۆ دادگای پێداچوونەوە (تەمیز).

لە دانیشتنی دۆسیەکەدا، دادگای باڵا کە سێشەممەی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، پارێزەرانی سیاسەتمەدارانی کورد کە بوونە بابەتی دۆسییەکە ڕایانگەیاند، بڕیارەکە لە شوێنی خۆیەتی، پێویستە ئەو بڕیارە پەسەند بکرێت.

لەوبارەیەشەوە داواکاری دادگای بەرایی و ئەو پارێزەرانەی کە نوێنەرایەتی دەوڵەتی تورک دەکەن، بۆ ئەوەی وەڵام بدەنەوە، داوای کاتیان لە دادگای باڵا کرد بۆ خوێندنەوە و پێداچوونەوەی بڕیارەکە.

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەی نزیک دۆسییەکە بەدەستهاتوون، دانیشتنەکە بۆ ٢٨ی کانونی دووەم دواخراوە، دەوڵەتی تورکیش پێویستە تا ڕۆژی ٢٤ی کانونی دووەم بە نووسراو وەڵام بداتەوە.

لە دۆسیەی پەکەکەدا، لەناوی سیاسەتمەداران کە دادگایی دەکرێن، ڕەمزی کارتال- هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل و زوبێر ئایدار-ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە هەن.

 چاوەڕواندەکرێت سیاسەتمەدارانی کورد دوای بڕیاری دادگای باڵا شرۆڤە بکەن، ئایدار کە بۆ ئاژانسی هەواڵیی فورات قسەی کردووە وتی، دوای بڕیاریەکە پێشبینی دەکەین لێدوانی ڕۆژنامەوانی بدەن.

لە بەلجیکا ئەم سێ ساڵەی دوایی، پێنج بڕیار لە بەرژەوەندی پەکەکە دران، دادگای تێهەڵچونەوە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٩ لەبارەی دوو دۆسیەی جیاواز بڕیاری داوە، لە هەردوو دۆسییەکەشدا دوو کەس یان دوو دامەزراوە کە گومان هەبوو لەوەی ئەندامی پەکەکە بن، لە دادگای برۆکسل بڕیاریان لەبارەوە درا، "بەهۆی ئەوەی بەشداری ناو کاری گرووپێکی تیرۆریستی بوون، ناتوانن دادگایی بکرێن". دادگا لەسەر پەکەکە وتی، بەشداری ناو شەڕێکی درێژخایەنی 'نێونەتەوەیی بووە' و 'هێزێکە خاوەن دەوڵەت نییە' و ڕایگەیاند 'یاسای دژەتیرۆری بەلجیکا لە کاتی وەهادا ناتوانرێت بەکار بهێنرێت'. دەوڵەتی تورک و داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا وەک چۆن لەدژی بڕیارەکانی پێش ئێستا ناڕەزاییان دەربڕیبوو، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ش بڕیارەکەی لە دادگای تێهەڵچوونەوە بردە دادگای باڵا، دواتریش بردیە دادگای پێداچوونەوە.

د.ع
ڕۆژنیوز
به‌روار:  15/01/2020
266   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   70
کۆی سه‌ردان:   29247767