من تورکم ، بەڵام شەرم لە تورک بوونی خۆم دەکەم
من تورکم بەڵام
ئەو ڕۆژە تورکبوون بوو بە شەرمێک بوو من ❤

برا و خۆشکەکانم کوردەکان.
من تورکێکم.
من لەسەر دین، کلتور و دابونەریتی ئەم وڵاتە گەورە بووم.
لە ئامێزی ئەم خاکەدا لەدایک بووم، لە خاکی ئەنادوڵ و میزۆپۆتامیادا گەورەبووم.
بە ڕێژەیەکی کەمیش بێت، بەرهەمەکانی جیهان، وەک بەرهەمی فەرەنسی، ئەڵمانی و ئینگلیزیم بۆ سەر زمانەکەم وەڕگەراند.
من نووسەرێکم کە بەرهەمەکانم لە لایەن ڕۆشنبیر، کەسایەتی، مافپەروەر، سیاسەتمەدار و نووسەرەکان و گروپە جیاوازەکانەوە دەخوێنرێتەوە.
ئەردۆغان منی دەستگیرکردووە.
منی زیندانی کردووە.
سزای هەتا هەتایی بەسەر مندا سەپاندووە.
بە خەیاڵمدا نایەت.
تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ نەترساوم.
بزانم دەشمرم لە ئەردۆغان ناترسم.
ئەردۆغان...
دیکتاتۆرێک خاوەنی چی بێت، ئەویش خاوەنی هەمان شتە.
خاوەنی مێشکێکی هەژارە.
بە پارە و ترسەوە هەموو گاڵتەجارەکانی دەوروبەری کڕیوەتەوە.
بە ئەردۆغان ناوێرم بەڵام..
ئەردۆغان ناتوانێت بۆچوون و هزری من بکرێتەوە.
لە تورکیادا دوو پیاو و ژنێک هەن کە مێشکیان بە پارە ناکڕێتەوە.
یەکەمیان سەلاحەدین دەمیرتاش
دووەم من
سێیەمیش فیگەن یوکسەکداغە.
بەزەییم بە ئەردۆغاندادێتەوە.
خاوەن مێشکێکی هەژار و دیکتاتۆرێکی سەرکوتکەرە.
وادەزانێت من لە ژوورەوە بەند بکات.
دەمترسێنێت!
وادەزانێت دەتوانێت بێدەنگم بکات.
مێژووی جیهان یادی کەسانی وەک ڤیلیام شکسپیر بە بەرهەمەکانیانەوە دەکاتەوە.
ئەگەر پرسیاری ئەوە بکرێت لە سەردەمی ڤیلیام شکسپیر کێ پاشا بوو، رەنگە کەس بیری نەمابێت.
ڕۆژێک دێت کەس نازانێت ئەردۆغان کێبووە و کەس نایناسێت.
مرۆڤەکان چۆن یادی شکسپیرەکان دەکەنەوە، یادی منیش دەکەنەوە.
لە جێی خۆیدا من نەتەوەپەرستم.
بە نەتەوەپەرستی سەرکەوتم.
بە کارە هونەریەکانم دەستکەوتم بەدەستهێنا.
ئەگەر گروپە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ئەوروپا بڵێن،
لە تورکیا کەسێکی وەک ئەحمەد ئاڵتان هەیە.
ئەوە بۆ من شەرەفێکە.
ئەوە نیشانەی نەتەوەییبوونی منە.
ئەگەر باسی ییڵماز گونای، ئۆرهان پاموک، یاشار کەمال، نازم حیکمەت، مەولانا جەلادەدینی ڕۆمی و کەسایەتی تر دەکرێت.
ئەوانە نیشانەی نەتەوەبوونی منە.
کاتێک ئەو ناوانە لە ئەوروپا دەبیستم،
نەتەوەبوونم دەگاتە لوتکە،
ئەبم بە نەتەوەپەرست،
شانازی بە تورکبوونی خۆمەوە دەکەم.
من دەمویست لە تورکیادا بە سەرکەوتنی وەرزش، زانست، ئابوری، سیاسەت، هونەر، فەلسەفە و دیموکراسی ببوومایە نەتەوەپەرست.
بەڵام ئەوان هاوارکردن هەڵدەبژێرن.
یائەڵلا، بسمیلا و ئەلا‌هو ئەکبەر.
یان
شەهیدەکان نامرن، وڵات پارچە نابێت، وەک نەتەوەپەرستی بەناودەکەن.
خوا ئەو کۆمەڵگایانەی کە زانست و فەلسەفەیان نییە، بەجێدەهێڵێت.
خوا تورکەکانی بەجێهێشتووە.
یان
لەبەرئەوەی موسوڵمانی ساختەن و نەتەوەپەرستی فاشیستن.
وەک ئەوەی خوا لە قورئاندا دەڵێت.
تورکەکان لەناوچوون یان لەناوبراون.
ئەگەر بۆچوونەکانیان نەگۆڕن.
پارچە دەبن و لەیەکتری جیا دەبنەوە.
تاکە شت کە بیکەن، باوەڕبوون بە دیموکراسیە.
٢٢ ساڵ لەمەوبەر لە کادیکۆی چووم بۆ دوکانێکی بەرگدوورین.
دانیشتم، ویستم ژمارەیەک پانتۆڵ بەدوورین بدەم.
بەرگدروکە درێژی منی دەپێوا.
لەو کاتەدا ٣ گەنج هاتنە ژوورەوە.
دانەیەکیان خەڵکی ڕیزە، دانەیەک خەڵکی ئامەد و دانەیەکیان خەڵکی دەرسیم بوو.
تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ١٦ ساڵ دەبوو.
لە سێ شاری جیاوازدا لەدایک ببوون.
لە هەمان یانەی وەرزشیدا یارییان دەکرد.
بەرگدروکە بەدەم وەرگرتنی درێژی من لەسەر پێ قسەی لەگەڵ گەنجەکاندا دەکرد.
کاتێک ئیشی بە من تەواو بوو، بە گەنجەکانی وت، فەرموون چیتان دەوێت.
گەنجەکان داوای جلێکی وەک ئینتەر میلانی ئیتاڵییان کرد بۆ خولی تۆپی پێ.
داوای ڕەنگی زەرد و سوور و سەوزیان کرد.
بەرگدرووکە بەسەریاندا هاواری کرد وتی، بۆ ئێوە تیرۆریستن.
وتی، زوو ونبن ئەگینا پۆلیس بانگ دەکەم.
منداڵەکان چوون و بەرگدرووکە جنێوی بە دایکیان دا.
شەرمم کرد.
نەمزانی سەیری کوێ بکەم.
ئەو شەرمی نەکرد، سەیری منی کرد و وتی، ئەحمەد بەگ تۆخوا حەقم نییە؟
وتم حەقی چی باسی چی دەکەی؟
وتی رەنگی سەوز و سوور و زەرد لە وڵاتەکەمان قەدەغەیە.
وتم بۆچی؟
وتی ڕەنگی کوردن.
ئەو ڕەنگە نیشانەی پارچەکردنە.
مناقشەم لەگەڵی نەکرد.
بە جوانی وتم جارێکیتر نایەمە بۆ لات.
چوومە دەرەوە و جارێکیتر نەچوومەوە بۆ ئەوێ.
بەڵام ڕەفتاری ئەو بەرگدروویەم لەگەڵ ئەو گەنجانە لەبیرنەچووە.
من تورکم بەڵام ئەو ڕۆژە تورکبوون بوو بە شەرمێک بوو من.
کوردەکان لە ترسی ئەوەی وەک تیرۆریست نەبینرێن .
لە ترسی ئەوەی وەک خایین لەقەڵەمنەدرێن
دەڵێن، من خەڵکی وانم.
من خەڵکی سیڤەرەک، خەڵکی بینگۆلم، خەڵکی قەڕسم.
من لە دوورەوە هاتووم خەڵکی هەکاریم، من خەڵکی ماردینم.
دەڵێن من خەڵکی عورفام.
ناوێرن بلێن من کوردم.
دەلێن من دیاربەکریم.
باسی کوردبوونی خۆیان ناکەن.
لەگەڵ ئەوەی کە کوردن.
بەڵام لە تورکیا برای کوردم هەیە.
من خاوەنی دۆستی گیانبەگیانی کوردم.
برای کوردی موسوڵمانم هەیە.
لەم وڵاتەدا دۆستی کوردی شۆرشگێر و چەپم هەیە.
ئێمە برای کوردمان هەیە کە
لە هەمان مزگەوتدا بەیەکەوە نوێژ دەکەین.
لە هەمان شوێندا خۆپیشاندان دەکەین.
لەیەک شوێندا کار دەکەین.
بەیەکەوە عارەق دەخۆینەوە.
بەیەکەوە زەماوەند دەکەین و هەڵدەپەڕین.
بەیەکەوە چا دەخۆینەوە و باسی ئەوملا ئەولا دەکەین.
لە یاریە نەتەوەییەکاندا کاتێک گۆڵ دەکرێت هەڵدەستنە سەرپێ.
کاتێک دەدۆرێن خەمبار دەبن، بەڵی ئێمە برای بەم شێوەیەی کوردمان هەیە.
ئایا دەزانین ٨٠٪ی کورد لایەنگری هەدەپەن؟
ئەوانەی کە ئێوە هەموو کاتێک بە بیشەرمی
دەلێن کوردە پەکەکەیی و تیرۆرسیتەکان
لە کاتێکدا کە تیرۆریست نین، بەڵام چەکیان هەڵگرتووە.
وەک تورکێک دژیان دەوەستنەوە.
لەبەرئەوەی بە تەنها کوردن کردەوەی نەژادپەرستی لەدژیان دەکەن.
ئەوان کوردی هەدەپەیین.
ئەوان برای ئێمەن.
ئەوان ئەو برایەی ئێمەن کە،
بە کلتوری خۆیان ئەم وڵاتە دەوڵەمەند دەکەن.
بە گۆرانیەکانیان دڵخۆشمان دەکەن.
بە خواردنەکانیان تێرمان دەکەن.
بە زمانەکەیان لە زەماوەندەکانماندا گۆرانی دەڵێن.
لە شەوە خۆشەکاندا دڵخۆشی دەهێننە مالەکانمان.
ئەوان برای بەم شێوەیەی ئێمەن.
من وەک تورکێک.
بەهۆی ئەو زوڵمەی کە لە کوردەکانی دەکەین، شەرم لەخۆم دەکەمەوە کە تورکم.
لە دەرسیم لە سەرەتای دروستکردنی کۆماری تورکیا، ڕەتدەکرێنەوە.
هەوڵی لەناوبردنی زمانی کوردەکانمان دا.
گاڵتەمان بە دابونەریتیان کرد.
گاڵتەمان بە شێوەی ئەوان کرد.
لە زیندانی دیاربەکرد ئەوانمان ئەشکەنجەدا.
گوندەکانی ئەوانمان بوردومان کرد.
موسا ئانتەرەکانیان، ڤەدات ئایدنەکانیان و موراد بولدانەکانیانتان کوشت.
ییلماز گونای و ئەحمەد کایاتان لە وڵات دوورخستەوە.
٧٥ ساڵ ناوی کوردیتان بۆ منداڵی کورد قەدەغە کرد.
گوێگرتن لە موزیکی کوردیتان تا ساڵی ٢٠٠٠ قەدەغە کرد.
بە دەیان کەس کە بکوژەکانیان دەوڵەتە، وەک ئەوەی بکوژەکانیان نادیار بن، کوژران.
لە ڕوبۆسکی بە فڕۆکەی ئێف ١٦ ،٣٥ کوردتان کوشت.
نوێنەری خەڵکتان دەستگیرکرد.
قەیومتان لە شارەوانیەکانیان دامەزراند.
دەمیرتاش و یوکسەکداغی سەرۆکی سیاسیتان زیندانی کرد.
ئەو کوردانە برای ئێمەن.
مێژوو بەرامبەر ئەو کردەوانەی بەرامبەر کورد ئەنجامتاندا شەرم دەکاتەوە.
بەڵام ئێمە بەرامبەر کردەوەکانمان شەرممان نەکرد.
ئێمە چیمان لەم کوردانە دەوێت؟
ئەوان برای ئێمەن.
لەگەڵ ڕێزمدا
نووسینەکەم لە ناو زینداندا
ئەحمەد ئاڵتان
وەرگیراوە
به‌روار:  13/01/2020
348   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   484
کۆی سه‌ردان:   29233094