خۆپیشاندەرانی ئێران وێنەی قاسم سولەیمانییان دڕاند
لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، دژی خستبەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە تاران، وێنەی قاسم سولەیمانی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دڕێندرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە و کوژرانی سەرنشینەکانی، خوێندکارانی تاران دەستیان بە خۆپیشادان کرد و تادێت بەرفراوان دەبێت.

خۆپیشاندەران وێنەکانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسیان دڕاند، کە چەند ڕۆژێکە لە هەموو شارەکان هەڵواسراوە.

ئەمە لە کاتێکدایه کە دەوڵەتی ئێران سەرەڕای خەرج کردنی پارەیەکی زۆر لە نمایشی بەڕێکردنی تەرمەکەیدا، هەوڵیدا وەک شەهیدێکی قارەمان و خۆشەویستی خەڵک پیشانیبدات.

هەر لە نمایشی بەڕێکردن و ناشتنیشی لە شاری کرمان زیاتر لە ۷۰ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ۲۰۰ کەسیش بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
ڕۆژنیوز
به‌روار:  11/01/2020
307   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   873
کۆی سه‌ردان:   29230796