یەختێک بە 50 پەنابەرەوە لە یۆنان نقووم بوو
پێش خولهکێک
یەختێك بە 50 كۆچبەرەوە نزیك دورگەی پاكسوس نێوان ئاوی یۆنان و ئیتاڵیا ژێر ئاو كەوت. تا ئێستا تەرمی 12 كۆچبەر دۆزراونەتەوە.
ئەمڕۆ رۆژی شەممە یەختێك بە 50 كۆچبەرەوە نزیك دورگەی پاكسوس ژێر ئاو كەوت و یەكێك لە كۆچبەرەكان ب پۆلیسی لێ ئاگادار كردەوە بەپەلە 6 یەختی دەریایی یۆنان و ھەلیكۆپتەرێك گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.
ھێزی دەریایی یپنان توانیان 21 كۆچبەر ڕزگار بكەن و ھەروەھا تەرمی 12 كۆچبەری دیكەیش دۆزرانەوە كە . تا ئژستا 17 كۆچبەر نادیارن و ھێزی دەریای یۆنان بەدواداچوون دەكات بۆ دپزینەوە ككچبەرەكانی دیكە.
بە پێی زانیاریەكانی ماڵپەری Pishti-News, كۆچبەرە ڕزگار كراوەكان ڕەوانەی ناوچەی پرێڤێزا و ئاكتیۆ كراون و بەشێكیان بۆ پشكینینی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
یەختەكە بە ھۆكارێكی نادیارەوە ژێر ئاوكەوت و وەزارەتی دەریایی یۆنان لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت كە كەشو ھەوای ئەمڕۆ خراپ نەبووە و لە ڕێگەی یەكێك لە كۆچبەرەكان ئاگادار كراینەوە كە ژیانیان لە مەترسیدایە.
ھەروەھا وەزارەتی دەریای یۆنان دەڵێت: ھێشتا نازانین ڕێژەی كۆچبەرەكان 50 بوون یاخود زیاتر. 21 كۆچبەرمان ڕزگار كردوون و تەرمی 12 كەسیشمان دۆزیوەتەوە. تا ئێستایش بەدواداچوون دەكەین بۆ 17 كۆچبەری دیكە كە ھێشتا نادیارن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بەڕێوبەری Pishti
بهروار: 11/01/2020
452 جار خوێندراوهتهوه
|