ئەمەریکا لەسلێمانی و هەڵەبجە بنکەی سەربازی دەکاتەوە
پەیسەر پرێس
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا گفتوگۆی لەگەڵَ بەرپرسانی هەرێم كردووە بۆ ئەوەی بنكەسەربازیەكانی لە هەرێمی كوردستان بۆ پێنج بنكەی سەربازی زیاد بكات ئەوانیش بنكەی سەربازی حەریر و بنكەیەكی سەربازی لەپارێزگای سلێمانی و بنكەیەكی سەربازی لە پارێزگای هەڵبجە و بنكەیەكی سەربازی لەباشوری شاری هەولێر و لەنزیك مەخمور و بنكەیەكی سەربازی لەنزیك فرۆكەخانەی هەولێر.

هەروەها لەناوچە جێناكۆكەكان دوو بنكەی سەربازی هەیە یەكێكیان لە نزیك ئاڵًتون كۆپری لە پارێزگای كەركوك و ئەوی تریان لە شەنگال لەپارێزگای نەینەوا.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ژمارەی سەربازەكانی لەهەرێم لە 450 سەربازەوە بۆ 2 هەزار سەرباز زیاد دەكات و هاوكاریەكانی بۆ هێزی پێشمەرگە پەرەپێدەدات و بەردەوام دەبێت لە مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە.

لەلایەكی ترەوە و بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هەنگاوەكانی چركردۆتەوە بۆ تەواوكردنی كونسوڵخانەكەی لە شاری هەولێر كە رۆژی 5/7/2018 بەردی بناغەی دانراوە و بەگەورەترین كونسوڵخانەی ئەمریكا دادەنرێت لە جیهاندا و لەسەر رێگای هەولێر- شەقڵاًوە لەسەر رووبەری 51 دۆنم بەتێچووی 795 ملیۆن دۆلار كاركردن تێیدا بەردەوامە و بریاربوو لەساڵی 2022 تەواوبێت بەڵام هەوڵەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆئەوەیە پێش ئەو كاتە تەواو بكریت.

دوێنێ دیڤد شەنكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چوار دیداری جیادا لەگەڵ هەریەك لە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان و قوباد تاڵەبانی و لاهورشێخ جەنگی لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان بەجیا كۆبۆوە، بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس لەو كۆبونەوانەدا پەرەپێدانی ئاستی هاوكاری هەرێم و ئەمریكا و ئایندەی عێراق و دەستوەردانەكانی ئێران گفتوگۆیان لەسەركراوە
به‌روار:  11/01/2020
477   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   704
کۆی سه‌ردان:   29259932