هەدەپە: پشكی كورد شەڕە و پشكی توركیش خۆكوشتن
K24 – هه‌ولێر:
ھەدەپە رایدەگەیەنێت، لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئاكپارتی، پشكی كورد شەڕە و پشكی توركیش خۆكوشتنە.
سەزای تەمەللی، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتی ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئاكپارتی، پشكی كورد شەڕە و پشكی توركیش خۆكوشتنە.
سه‌زای ته‌مه‌للی گووتیشی، ده‌سه‌ڵات ئیتر نا‌توانیت به‌رده‌وام بێت و بۆیه درێژه به دوژمنایه‌تی كورد ده‌دات.
روونیشی كرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی توركیا له عه‌فرین زه‌یتوونی كوردانیان دزی، ئێستاش له سه‌رێكانی خه‌ریكی دزینی گه‌نمن و دوژمنایه‌تی له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بڵاوده‌كاته‌وه.
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، نێوانی هەدەپە و ئەکەپە خراپتر بووە و چەندین سەرۆک شارەوانی و بەرپرسی هەدەپە لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستگیر کراون.
به‌روار: 11/01/2020
430 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|