ئەمریکا ناوی بەرپرسە سزادراوەکانی ئێران ئاشکرادەکات
ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر کەرتی پیشەسازی و ئابوری و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێراندا سەپاند و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش ناوی بەرپرسەکان ئاشکرادەکات. 

دوێنێ هەینی، ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر هەشت بەرپرسی باڵای ئێران و ژمارەیەک کۆمپانیای ئەو وڵاتەدا سەپاند و  بەپێی ئەو ناوانەی وەزارەتی و گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە ئەو سەرکردە باڵایانەی سزادراون ئەمانەن:

١. عەلى شەمخانى، ئەمیندارى ئەنجومەنى ئاسایشی نەتەوەیی باڵاى ئێران.

٢. غولام رەزا سولەیمانى، فەرماندەى هێزى بەسیجى سەر بە سوپاى پاسداران.

٣. موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنى پشکنەریی بەرژەوەندى کۆماری ئیسلامی ئێران.

٤. محەمەد رەزا نەقدى یاریدەدەرى فەرماندەى سوپاى پاسداران بۆ کارى هەماهەنگى.

٥. محەمەد رەزا ئەشتیانى جێگرى سەرۆک ئەرکانى هێزە چەکدارەکانى ئێران.

٦. عەلى عەبدولەهى جێگرى سەرۆک ئەرکانى هێزە چەکدارەکانى ئێران بۆ کاروبارى هەماهەنگیکردن.

٧. عەلى ئەزخەر حیجازى راوێژکارى رابەرى باڵاى شۆڕشى ئێران بۆ کاروبارى دەوڵەت.

٨. موحسین قەومى جێگرى راوێژکارى رابەرى باڵاى شۆڕشى ئێران بۆ کاروبارى دەوڵەت.

 جگە لەو هەشت بەرپرسە باڵایەی ئێران، سزا بەسەر ١٧ کارگەی گەورەی پۆڵا و ئاسنی ئێراندا دەسەپێندرێت و  سزاکان کەرتەکانى ئاڵوگۆڕى پیشەسازى و کانزاکان و کاڵا و کەرتى دیکە لە خۆدەگرێت.

قۆناغى یەکەمى سزاکانى ئەمریکا کە ٧ى ئابى ٢٠١٨ خرانە بوارى جێبەجێکردنەوە، کە ئاڵوگۆڕى دۆلار و بازرگانى کانزاکان و پرۆگرامەکانى پەیوەست بە پیشەسازى و کەرتى ئۆتۆمبیل گرتەوە.

دواتر، لە (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) قۆناغى دووەمى سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران چووە بوارى جێبەجێکردنەوە، کە ھەریەکە لە سێکتەرەکانی وزە، دارایی و گواستنەوەی دەریایی لەخۆدەگرێت کە پێشتر لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە ھەڵگیرابوون.

ئێن ئاڕتی
به‌روار:  11/01/2020
560   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   625
کۆی سه‌ردان:   29231224