گەشتی ئاسمانی نێوان سوید و ئێران ڕاگیرا
دەزگەی گواستنەوەی سوید بە شێوەی کاتیی مۆڵەتی هەڵفڕینی فڕۆکەی ئێرانی سەر بە کۆمپانیای نەتەوەیی ئیران ئەیر دەوەستێنێت.

ئەو بڕیارە بە مانای وەستانی هاتووچۆی ئاسمانی فڕۆکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە نێوان سویدی و ئێران دا دێت. هۆکاری ئەو بڕیارەی دەزگەی گواستنەوە نائارامی و هەروەها دیار نەبوونی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئوکراینی ڕاگەیەنراوە کە دوو ڕۆژ لەمەبەر لە ئێران کەوت خوارەوە زیاتر لە ١٧٠ سەرنشینی گیانیان لەدەست دا.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  10/01/2020
360   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   544
کۆی سه‌ردان:   29230036