جانسز، دۆغان و شایلەمەز لە پاریس بەبیرهێنرانەوە
سێ ژنە شۆڕشگێر بەناوەکانی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە ٩-١-٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆمەڵکوژکران، لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا لە پاریس بە ئەنجامدانی چالاکی بەبیرهێنرانەوە.

چالاکیەکە لەبەردەم نوسینگەی ئینفۆرماسیۆنی کوردستان لە پاریس بەڕێوەچوو،هەریەک لە باوکی لەیلا شایلەمەز، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانی فەرەنسا، بەڕێوەبەرانی تەژەکە-ئەوروپا، ئەندامانی ئەنجوومەنی ٢٠ شارەوانی پاریس و پارتی چەپ و بەڕێوەبەرانی پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا بەشداری چالاکیەکەیان کرد.

لەسەر ناوی تەژەکە-ئەوروپا، جەدەکە-ئەوروپا، جەدەکە-فەرەنسا، فیدا و ژنانی گەنجی ئازاد چالاکیەکە لەبەردەم نوسینگەی ئینفۆرماسیۆنی کورد لە پاریس بەڕێوەچوو.

بەسیمە کۆنجا لەسەر ناوی تەژەکە-ئەوروپا قسەیکردو تیشکی خستە سەر بێدەنگی حکومەتی فەرەنسا و جەختی کردەوە، کە حکومەتی فەرەنسا لەبەر بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی تا ئێستا بکەرانی ئەو تاوانەیان دەستنیشان و بە سزا نەگەیاندووە.

هاوکات ڕەنە میگانۆت لە وتەیەکیدا تیشکی خستە سەر هەڵوێستی ئەوروپا و فەرەنسا سەبارەت بەکۆمەڵکوژییەو وتی: ئەوروپا و فەرەنسا لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی پاریس و ڕۆژئاوا هەڵوێستیان نیشان نەدا، ئەمەش جێگای قبوڵ نیە.

جومالی شایلەمەز باوکی لەیلا شایلەمەز-یش ڕایگەیاند: ئەمە ٧ ساڵە گەل لەسەر پێیانە و ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەکات، فەرەنسا تاکەی خۆی لەبەر ئەم شەرمە دەگرێت، ئێمە تا کۆتایی لەسەر ڕێگای ئازادی بەردەوام دەبین.

هەروەها سیناتۆر لۆرەنسە جۆهەن، دانییال سیمۆنەت، لەسەر ناوی هەرێمی ١٠ی پارتی کۆمۆنیست قسەیانکردو داواشیانکرد کە فەرەنسا هاوکارییەکانی لەگەڵ تورکیا ڕابگرێت و ئەو هێزانەی لەپشت ئەو کۆمەڵکوژییەوەن ڕوونبکرێنەوە.

ب.ش

فورات نیوز
به‌روار:  09/01/2020
59   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
رۆژی یەکەمی خوێندن لە قوتابخانەیەكی ژاپۆنی قوتابیەکی تازە دەچێتە پۆلێك بە ناوی سۆزۆکی کە کوڕی بازرگانێکی ژاپۆنی یە. مامۆستا ئەڵێت: با ئەمڕۆ بە پێداچوونەوە بە مێژووی ئەمریکا د درێژه‌ ...
به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری هیندوستان‌، ٢٦ ژانیوه‌ری ٢٠٢٠ نه‌خشه - پلانی ئازادی دێباچه‌ ده‌سه‌روبه‌ندی یه‌كه‌م جه‌نگی جیهان، ( ١٩١٤ )، بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. گاند درێژه‌ ...
دیاری تەمەن ٢٤ ساڵ لە کۆتایی مانگی ۱۰ ی ساڵی ڕابردوو ماڵەکەیانی جێهێشت، ئەگەرچی زانیاریەکی ئەوتۆنییە لەناو ئەو یەختەدابووە کە ۱۱ ی ئەم مانگە ژێر ئاو کەوت یان نا، بەڵام باوکی دیاری درێژه‌ ...
لە فەرمانبەرێکی ئاسایی سوپای نازییەکانەوە بۆ گەورەترین تاوانباری جەنگ، رۆدوڵف فرانس هۆس، ئەو ژەنراڵە ئەڵمانیە بوو، کە دەستی سووربوو بە کوشتنی سێ ملیۆن مرۆڤ لەماوەی شەش ساڵدا. لە درێژه‌ ...
عومەر شێخ موس شاهیدی زیندوی مێژووی کۆچی کوردان بۆ سوید و کوردانی سویدە. ڕۆژی چوارشەممە وتووێژی بەشی کوردی ڕادیۆی سوید لە چوارچێوەی پڕۆژی "ژیانی من لە سوید" لەگەڵ عومەر شێخ موس بڵاو درێژه‌ ...
لە ماڵموێ گومان دەکرا دوو کەس گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێن، بەڵام تاقیکردنەوەکان دەری خستووە گوومانەکان ڕاست نەبوون و کەس هەڵگری ئەو ڤایرۆسە کوشەندەیە نییە. لە لایەکی دیکەوە ئا درێژه‌ ...
کۆمیسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین رایدەگەیێنێت، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین 2000 کەسی تێپەڕاندووە و 56 تووشبوو بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی دواین ر درێژه‌ ...
چیرۆكی شارى ( طيزى ) واتا (شاری قوونم) لة جزاير ئەمەجارە چیرۆكێكی زۆر خۆش و سەیرو سەمەرەم لە عەرەبییەوە بۆ وەرگێڕاون، كە دەقە كوردی و عەرەبییەكشی بەیەكەوە دادەنێم .. ئەمە چیرۆكی ش درێژه‌ ...
هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 100 بارهەڵگر پێکهاتووە، رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان کردووە ئاوێنه‌ درێژه‌ ...
توێژەران لە بەریتانیا توانیان دووبارە دەنگی قەشەیەکی فیرعەونی "نیسیامۆن" کە مۆمیاکراوە و ٣٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا مردووە دروستبکەنەوە، کە ئەمەش لەڕێگەی چاپی سێ دووری لە "ڕێڕەوی دەنگ". درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   367
کۆی سه‌ردان:   18724363