نەرویژییەکان کان لە جاران زیاتر دێنە سوید بۆ شت کڕین
خەڵکی نەرویج زیاتر لە جاران پێداویستی خواردن لە سوید دەکڕن. ڕێژەی فرۆشتنی خواردەمەنی بە هاوڵاتیانی نەرویج لە زنجیرە فرۆشگای (Grensmemat) لە شاری ستروێم ستاد، سەدا ٥ زیادی کردووە.
بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی فرۆشگاکانی گرێنس مات، یۆران لوندگرێن، بە بەشی هەواڵی ڕادیۆی سویدی وتووە: ساڵی ٢٠١٩ بۆ ئەوان زۆر ساڵێکی پڕ خێر و قازانج بووە. ناوبرا وتی کە ئەو ساڵە ١٢٠ میلیۆن کڕۆن زیاتر لە ساڵێ پێشترەکەی قازنجیان کردووە. هەروەها ڕەزامەندی خۆشی لە کاری نزیک بە ٥٠٠ کارمەندی فرۆشگاکانیان دەربڕی.
بهروار: 09/01/2020
571 جار خوێندراوهتهوه
|