هەرێمی کوردستان خوازیاری مانەوەی هێزە سویدییەکانە
هەرێمی کوردستان ناخوازێ کە هێزە بیانییەکان و لە ناویشیاندا هێزە سویدییەکان عێراق بە جێ بهێڵن. جەبار یاوەر لەو بارەوە دەبێژێ کە هێزە بیانییەکان یارمەتییەکی زۆری پێشمەرگە دەکەن.
ئەمینداری گشتی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە بەشی کوردی ڕادیۆی سویدی وت کە هێزە هاوپەیمانەکان و لە ناویاندا هێزە سویدییەکان یارمەتییەکی گەورە بە مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە دەکەن. بۆیە بە وتەی ناوبراو هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و هەروەها وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەوە ڕوونە و ئەوان ناخوازن کە هێزە سویدی و هاوپەیمانەکان بەگشتی هەرێمی کوردستان و عێراق بە جێ بهێڵن. ئەو وتانە لە دوای بڕیاری یەکشەممەی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دا دێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 08/01/2020
460 جار خوێندراوهتهوه
|