مەزڵوم كۆبانێ: ئەمریكا و روسیا بەرپرسیاران لەگۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكە

شارپرێس:
فەماندەی  هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا و روسیا بەرپرسیارن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە.

مەزڵوم کۆبانێ لەتویتێكدا لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،" قسەکانی ئەردۆغان لەبارەی کارکردن بۆ نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن کەس لە شارەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی، کارێکی مەترسیدارە و روسیا و ئەمەریکا بەرپرسیارن لە رێگریکردن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە داگیرکراوەکان".

كۆبانێ ئەوەشی نوسیوە، داوا لە ئەمەریکا و روسیا دەکەین کە پابەندبونەکانیان جێبەجێ بکەن سەبارەت بە دانانی میکانیزمێک بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی راستەقینە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

پێشتر ئەردۆغان باسیلەوەكردبوو، هەنگاوەکانیان دەست پێکردوە بۆ نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن پەنابەری سوریا لە شارەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی.


به‌روار:  11/12/2019
414   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   154
کۆی سه‌ردان:   29247851