15 هەزار ئەندامی هەدەپە لە تورکیا دەست گیرکراون
پارتی دیموکراتی گەلان بەبۆنەی هەفتەی مافەکانی مرۆڤەوە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ تاکو ئێستا زیاتر لە ١٥ هەزار ئەندامیان دەستگیرکراوە.

بەپێی راپۆرتەکە لە چوار ساڵی رابردوودا، ١٥ هەزار و ٥٣٠ ئەندام و لایەنگری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەستگیرکراون و لە ناو ئەو دەستگیرکراوانەشدا ٧٠٠ کەسیان ئەندام و کەسی پلە بەرزی پارتەکەن.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو ١٥ هەزار و ٥٣٠ دەستگیرکراوە، شەش هەزار کەسیان دەستبەسەرکراون.

بەپێی راپۆرتەکە تەنها لە ساڵی ٢٠١٩دا ٢٠٠ ئەندام و کەسی پلە بەرزی پارتەکە دەستگیرکراون کە هەندێکیان لە شارەکاندا فەرمانبەری پلە بەرز بوون.

دەربارەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە راپۆرتەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ١٩ی ئابی ئەمساڵەوە تاکو ئێستا ١٧ سەرۆک شارەوانی هەدەپە دەستگیرکراون و لە جێگەی ٢٨ سەرۆک شارەوانی دیکەی پارتەکەش کەسی دیکە (قەیوم) دانراون.

لە تەموزی ٢٠١٥ تاکو ئێستا هەردوو هاوسەرۆکی هەدەپە، ١٦ پەرلەمانتار، حەوت بەڕێوەبەری ناوەندی پارت، ٢١ ئەندامی ئەنجومەنی پارتەکە و ٧٥٠ بەڕێوەبەری شار و شارۆچکە دەستگیرکراون.

 لە ئێستادا حەوت پەرلەمانتاری هەدەپە لە زینداندان و ١١ پەرلەمانتاری دیکەش پارێزبەندییان لەسەر هەڵگیراوە

کەی ئێن ئێن
به‌روار:  11/12/2019
441   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   339
کۆی سه‌ردان:   29254070