لە سوید دوو پیاو بە فیشەک بە فیشەک کوژران
دوێنێ شەو لە دەرەوەی یانەیەکی شەوانە لە شاری نۆرشوێپینگ دوو پیاو بە فیشەک کوژران.

ئەو دوو پیاوە کە یەکێکیان تەمەنی ٤٠ ساڵ و ئەوی دیکەیان ٤٥ ساڵ بووە بە سەختی بە فیشەک بریندارکرابوون، وە لەبەر سەختی برینەکانیان گیانیان لە دەستداوە. ئەو دوو کەسە پێشووتر لەلایەن پۆلیسەوە ناسراون و لە سەر تاوانی گەورەش حوکمدراون. بەپێی زانیارییەکانی P4 Örebro ئەو دوو پیاوە کوژراوە پەیوەندیان بە تۆڕێکی تاوانکاری ناسراوەوە لە شاری ئوێرێبرووەوە هەیە.

هاوکارمان جوتیار موراد لە شاری نۆرشوێپیگەوە باسی ڕەوشی شارەکەو ئەو دوو کەسە کوژراوەی بۆ کردین. 

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  05/12/2019
502   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   45
کۆی سه‌ردان:   29259190