خەڵاتی کاوە گەرمیانی بەخشرایە سەلاحەدین دەمیرتاش
سەڵاحەدین دەمیرتاش بەهۆی پێدانی خەڵاتی کاوە گەرمیانییەوە پێی، نامەیەک بە زمانی کوردی بۆ لیژنەی مەراسیمەکە دەنێرێت.
دوای ئەوەی خەڵاتی ئەمساڵی پێبەخشرا، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنەوە نامەیەک بە زمانی کوردی بۆ لیژنەی رێکخەری مەراسیمی ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی نارد.
دەمیرتاش لە نامەکەدا باس لە دڵخۆشی خۆی دەکات بەهۆی بەخشینی خەڵاتەکەوە.
دەمیرتاش لە نامەکەدا کە بە کرمانجی سەروو نووسیویەتی دەنووسێت؛
گەلی هەڤاڵان
زۆر خۆشحاڵم کە ناوی من دیاریکراوە بۆ ئەوەی خەڵاتی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانیم پێبدرێت.
سوپاس و سڵاوی گەرمی خۆمتان بۆ دەنێرم.
لەبەر یاداشتی کاوە گەرمیانی رێز و حورمەتی خۆمتان پێشکەش دەکەم.
بە هیوای بینینی دواڕۆژی ئازادی.
سڵاو و رێز
ئەدیرنە
س. دەمیرتاش
بهروار: 06/12/2019
407 جار خوێندراوهتهوه
|