سمینارێک بۆ چۆنیەتی پێکهێنانی هاودەنگی و لێک نزیک کردنەوەی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان لە پێناو هەنگاونان بۆ وەدی هێنانی مافەکانی گەلی کوردستان هەڵدەستێت بە سازدانی سمینارێک بۆ بارودۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان و لەو سمینارەدا تیشک دەخرێتە سەر چۆنیەتی پێکهێنانی هاودەنگی و لێک نزیک کردنەوەی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆدەنگی ڕێکخراوە مەدەنیەکان و گەیاندنی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی بە ناوەندە جیهانیەکان.

داوا لە بەڕێزتان دەکەین بەشداری بکەن لەم سمینارەدا بۆ دەربڕینی بیر و ڕای خۆتان.

بەو هیوایەی مکانیزمێک پێک بێت بۆ هاودەنگی و نزیک کردنەوەی لایەنەکانی ڕۆژهڵاتی کوردستان.

 

 کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

کات: -14.00---09.30  روژی 07/12/2019

شوێن:   Germany Kasseler Straße 1a, 60486 Frankfurt am main


به‌روار:  06/12/2019
563   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   482
کۆی سه‌ردان:   29233095