ئەمەریکا بۆ تورکیا: یەپەگە ناخەینە لیستی تیرۆرەوە
(سبەی):
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە وەڵامی داواکەی تورکیا بۆ ئەوەی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، دەڵێت: واشنتۆن یەپەگە ناخاتە لیستی تیرۆرەوە.

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند؛ هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە لە چوارچێوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەجەنگن، وەکو "رێکخراوێکی تیرۆریستی" مامەڵەیان لەگەڵدا ناکەین و ناخرێنە ئەو لیستەوە، داواشی لە تورکیا کرد کە واز لە رێگرییەکانی پلانی ناتۆ بهێبێت بۆ بەرگریکردن لە وڵاتانی بەلکان و پۆڵەندا لەبەرامبەر مەترسییەکانی روسیا.

ئیسپەر وتی: ناتۆ پشتیوانی دیدی ئەمەریکا دەکات کە یەپەگە ناخرێتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، داواش لە تورکیا دەکەین سەرنجی ئاڵنگارییە گەورەکان بدات کە روبەڕوی ناتۆ دەبێتەوە نەک ئەو بابەتە".

وەزیری بەرگری ئەمەریکا باسی لەوەشکرد، ئەوان بە هیچ شێوەیەک پشتیوانی داواکەی تورکیا ناکەن سەبارەت بەوەی یەپەگە بخرێتە لیستی تیرۆروە.
به‌روار:  04/12/2019
883   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   325
کۆی سه‌ردان:   29232467