ڤیدیۆی کوژرانی عوسمان خان لە لەندەن

عوسمان خان له‌سه‌ر پردی له‌نده‌ن كوژرا
لوقمان غه‌فوور

عوسمان خان-28 ساڵ، دوێنێ 29 نۆڤێمبه‌ر له‌سه‌ر پردی له‌نده‌ن له‌ دوای هێرشێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی، له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانییه‌وه‌ كوژرا.

پۆلیسی له‌نده‌ن له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌دا ناسنامه‌ی ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی سه‌ر پردی له‌نده‌نی بۆ ئاشكرا نه‌بوو كه‌ به‌ چه‌قۆ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هاووڵاتیان، به‌ڵام رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 30 نۆڤێمبه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میان به‌هه‌واڵی كرده‌ تیرۆریستییه‌كه‌ نه‌خشاند.

به‌پێی هه‌واڵه‌كان ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌و دوو تیرۆریسته‌ كه‌ به‌ده‌ستی پۆلیس كوژرا له‌كاتی كرده‌وه‌كه‌دا عوسمان خان ئه‌ندامی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی پێشووه‌، تیرۆریسته‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ شوێنه‌كه‌ هه‌ڵاتووه‌.

له‌ئاكامی هێرشه‌كه‌ كه‌ به‌ چه‌قۆ كرایه‌ سه‌ر هاوڵاتیان، ژن و پیاوێك كوژراون و سێ كه‌سیش گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌.
عوسمان خان و تیرۆریسته‌كه‌ی تر به‌شداری كۆنفرانسی (سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی خوێندن) یان كردووه‌ له‌هۆڵی فیشمه‌نگه‌رس له‌له‌نده‌ن و له‌دوای ته‌واوبوونی كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ سه‌ر پردی له‌نده‌ن هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌ندامانی كۆنفرانسه‌كه‌.

عوسمان خان، ساڵی 2012 ده‌ستگیر كرا، به‌ تۆمه‌تی كاری تیرۆریستی پڵاندارێژه‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌سی تردا و پلانی هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵێۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌ریتانیا و ماڵی بۆرس جۆنسن-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا، لەدادگای ۆلویتچ بڕیاری زیندانی بەسەرا سەپێنرا، به‌ڵام له‌ دیسێمبه‌ری 2018 به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ئازاد كرا به‌بیانووی كڕینی كارتی ئه‌له‌كترۆنی.

سەیری ڤیدۆکە بکە

به‌روار:  30/11/2019
188   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
سویدییەکان بۆیان نییە گەشت بۆ وڵاتە دروسێکانیان وەک فنلاندا و دانمارک بکەن بەڵام دانمارکییەکان بە ئازادی لە پردی ئیۆرەسوندەوە لە نێوان دانمارک و بەتایبەت هەرێمی سکۆنێی سوید هاتووچۆ درێژه‌ ...
یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات، باڵی سەربازی پژاك ئاشكرایكرد لە هێرشەكەی چەند رۆژی رابردوی توركیا لە سنوری قەزای ماوەت دو گەریلایان شەهیدبوە، دەشڵێت بەڵێن ئەدەین کە تۆڵەی شەهیدان بە درێژه‌ ...
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئەو پۆلیسەی کە لە کاتی دەستگیرکردنی پیاوە رەشپێستەکەدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی، دەستگیرکرا. ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، "دێرك چاوڤ درێژه‌ ...
مه‌زڵوم عه‌بدی سه‌ركه‌وتنی قۆناغی یه‌كه‌می دیالۆگی كوردی-كوردی راگه‌یاند 11:19 - 29/05/2020 2248جار خوێندراوەتەوە خەندان- ئه‌مشه‌و، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رماندی هێزه‌كانی سوریا درێژه‌ ...
کابرایەک دەڵێت لە ئەمریکابووم چووم شووتیەک بکڕم، هەروەکو ئێرە بە پەنجە لە شووتیەکەم دا تابزانم سووروشیرینە! ژنێکی ئەمریکیش لەتەنیشتم بوو پرسیاری کرد کە بۆچی ئاوا بە پەنجە لە شوو درێژه‌ ...
پاشا فەیسەڵی دووەم و چەمانەوەی مامۆستایان. 👏 هەواڵی سەردانیکردنی مەلیک گەیشتە کارگێڕی یەکێک لە قوتابخانەکان، خێرا کێشە لەنێوان مامۆستایان دروستبوو، گووتیان چۆن دەبێ بچەمێنەوە، درێژه‌ ...
ڕۆژێک دوکاندارێک شکات لای باوکی کوڕێک دەکات کە کوڕەکەی هەموو ڕۆژێک دێت بۆ دوکانەکەی و گاڵتەی پێدەکات و سەوای شتێک دەکات دوایی داوای شتێکی تر دەکات؟ ڕۆژێک دەڵێت:. لوقم هەیە دوکا درێژه‌ ...
مانگرتنی ژمارەیەک کوردی سوید🇸🇪 هاوینی 1982 ئەم وێنەیە مێژووەکەی بۆ ٣٨ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، کاتێك لە ناوەڕاستی مانگی شەشی ساڵی ١٩٨٢ ، و لە ژێر دروشمی (بڕۆخێت ڕژێمی بەعسی عێ درێژه‌ ...
ده‌سته‌كانیم ماچ كردو وتم: له‌برى ده‌سه‌ڵات، من خه‌جاڵه‌تم . ـ شه‌وێك دواى جه‌ژن، له‌ناو بازار له‌ته‌نیشت عه‌ره‌بانه‌ی پیاوێكى ته‌مه‌ن 50 ساڵه‌ وه‌ستام، حه‌زم كرد له‌لاى ئه‌و چا درێژه‌ ...
بیست و حەوت ساڵە بیست و حەوت ساڵە من ڕەنجبەری تۆم بە نان و ئاو و جل و بەرگی خۆم خزمەتم کردی لە ئێران و ڕۆم لە پێناوی تۆ شکاوە ئەستۆم کەچی هێشتا هەر دیل و ڕەنجەڕۆم گوناهم چی درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   295
کۆی سه‌ردان:   19584225