عەبدی: لەسەر بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە تل تەمر، عەین عیسا و عامودێ ڕێککەوتین
فەرماندەی گشتی قەسەدە، ڕایگەیاند، کە ئەوان لەسەر بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە تل تەمر، عەین عیسا و عامودێ لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوتن.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ ئێمە پێشوازیمان لە ژەنەڕال ئەلیکسەندەر تشایکۆ فەرماندەی گشتی هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا کرد، کۆبوونەوەکە زۆر بەرهەمداربوو".
عەبدی ڕاشیگەیاندووە:" بۆ ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە ئێمە لەسەر بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەکانی عامودێ، تل تەمر و عەین عیسا ڕێککەوتین، ئێمە هیوادارین تێکۆشانی هاوبەشی زیاتر بۆ بەرژەوەندی وڵات پێکبێت".
ڕۆژنیوز
بهروار: 02/12/2019
536 جار خوێندراوهتهوه
|