نامه‌یه‌كی‌ به‌ختیار عه‌لی‌ بۆ محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان


شاعیره‌كه‌ی‌ غوربه‌ت و پاییز و ته‌نهاییم... حه‌مه‌ گیان
سڵاو... حه‌مه‌ گیان، به‌قه‌د هه‌رچی‌ شه‌وق هه‌یه‌ كه‌ له‌ شیعردایه‌ بیرت ده‌كه‌م. به‌قه‌د هه‌رچی‌ جوانی‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ وشه‌دایه‌... تۆ له‌ دیدی‌ مندا جوانیت. تۆ بۆ خۆت ڕه‌مزێكیت و جوانییه‌كی‌ كه‌ به‌ده‌ر له‌ شیعره‌كانت ده‌بێت بخوێنرێیته‌وه‌، تۆ بۆ خۆت قه‌سیده‌یه‌كیت پێویستیت به‌ ته‌فسیر هه‌یه‌. ئازیزم... من هه‌ر ئه‌و كابرایه‌م كه‌ ڕۆژانی‌ مه‌ستی‌ به‌ شیعر و وێڵگه‌ردی‌ و كتێب خۆشویستن یه‌كدیمان ناسی‌. هه‌ر ئه‌و ڕۆحه‌م كه‌ ناسیوته‌ و شه‌یدای‌ ڕامانم به‌دیار حه‌رف و ده‌نگه‌كانه‌وه‌. ئازیزم من ناكرێت تۆ له‌ یاد كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌ست به‌و ڕابیته‌ نهێنی‌ و قووڵ و نادیاره‌ ده‌كه‌م له‌گه‌ڵتدا كه‌ ڕابیته‌یه‌كه‌ له‌ سه‌روو وشه‌وه‌. مومكین نییه‌ له‌گه‌ڵ هیچ له‌حزه‌یه‌كی‌ شیعریدا، له‌گه‌ڵ دیتنی‌ هه‌موو جوانییه‌كدا من تۆم نه‌یه‌ته‌وه‌ یاد... ئه‌ی‌ جوانترین وێڵگه‌رد... حه‌مه‌كه‌م، كه‌ له‌گه‌ڵ گارا ڕه‌سوڵ یه‌كده‌گرینه‌وه‌ له‌ هه‌ر شتێكی‌ تری‌ ئه‌م دونیایه‌ پتر باسی‌ تۆ ده‌كه‌ین... گاراش تۆی‌ خۆشده‌وێت. باوه‌ڕناكه‌م یه‌كێكیش هه‌بێ‌ داهێنان بناسێت و تۆی‌ خۆشنه‌وێت... بێ‌ نامه‌م مه‌كه‌، له‌مڕۆ به‌دواوه‌ با په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و پته‌وبێت. تۆ هه‌رده‌م له‌ من نزیك بوویت.... هه‌رده‌م. خۆشمده‌وێیت. برات به‌ختیار عه‌لی‌
فرانكفۆرت 20/4/1997
به‌روار:  02/12/2019
66   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ڕۆژی یەکشەمە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ناوچەیەکی سنوری شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی ڕژێمی ئێران تەقەیەکان لە کاسبکارێکی کورد کرد و بە سەختی برینداریان کرد. کاسبکاری درێژه‌ ...
(سبەی): وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە وەڵامی داواکەی تورکیا بۆ ئەوەی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، دەڵێت: واشنتۆن یەپەگە ناخاتە لیستی تیرۆرەوە. مارک ئیسپەر، درێژه‌ ...
ئەمشەو بەکاتی کوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆخی عێراق کۆبووەوە و تێیدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن لە عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تائێ درێژه‌ ...
مالمۆ 🇸🇪 بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆش بوو( کاک عامر ستار ) ی برای دکتۆر موئەیەد ستار سەرۆکی پەرلەمانی کوردی فەیلی لە سوید. هاوبەشی خەمی دکتۆر موئەیەدین و دوا ناخۆشی بنەماڵەک درێژه‌ ...
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل پاش کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەگەڵ ماکرۆن و جۆنسۆن و ئەردۆغان دەڵێ ڕێگە بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا نادەین بەىی سەرپەرشتی نێونەتەوەیی. درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر ناکۆکییەکانی نێوان ئەندامانی ناتۆ لە بەریتانیا باشتر روونبوونەوە کاتێک سەرکردەکان چاویان بەیەک کەوت. ماکرۆن روونکردنەوە لەسەر قسەکانی پێشووتری دەدات و سەبار درێژه‌ ...
(سبەى): سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە دۆخى تەندروستى لە زیندان تێکچوە و بوراوەتەوە، خۆشکەکەشى دەڵێت:"سەربارى ئەو دۆخە تەندروستییە، دەسەڵاتدارانی تورکیا رەزامەند نەب درێژه‌ ...
سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، ناوچەی تل ڕەفعەت-ی سەربە کانتۆنی شەهبایان تۆپباران کرد و لەئەنجامیشدا ١٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون. بەگوێرەی دوایین ئەو ئامارانەی کەلەناوچە درێژه‌ ...
کوژرانی عوسمان خان لە لەندەن عوسمان خان له‌سه‌ر پردی له‌نده‌ن كوژرا لوقمان غه‌فوور عوسمان خان-28 ساڵ، دوێنێ 29 نۆڤێمبه‌ر له‌سه‌ر پردی له‌نده‌ن له‌ دوای هێرشێكی تیرۆریستی بۆ سه درێژه‌ ...
پارتی لیبرالەکان داوا دەکا مەرجی دابینکردنی خەرجی کەسوکار بخرێتە سەر ئەو کەسانەی بە ئیقامەی کار دێنە سوید و دەیانهەوێ ئەندامانی بنەماڵەکانیان بێنن بۆ سوید. ئەمەش بەو مانایە دێ ک درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   214
کۆی سه‌ردان:   18523915