وەفدی روسیا لە کۆبانێ بەڵێنی راگرتنی هێرشەكانی توركیایان داوە
سبەی):

جێگری هاوسەرۆكی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا رایگەیاند، وەفدێكی سوریا بەڵێنیان داوە كە لە رۆژانی داهاتودا پێشێلكارییەكانی توركیا لە رۆژئاوا رادەگیرێت.

محەمد شاهین جێگری هاوسەرۆكی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا دوابەدوای سەردانی وەفدێكی روسیا بۆ كۆبانێ رایگەیاند: لە كۆبونەوەیان لەگەڵ وەفدە روسییەكە، باسیان لە پێشێلكارییەكانی توركیا و میلیشیا چەكدارەكانی لایەنگری توركیا كردوە بۆ سەر رێككەوتننامەی سوشی سەرەڕای پابەندبونی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە رێككەوتنەكەوە.

وتیشی: گرنگترین ئەو تەوەرانەی لەگەڵ وەفدە روسییەكە باسكران، بریتی بون لە هێرشەكانی توركیا و چەكدارە بەگرێگیراوەكانی بۆ سەر عەین عیسا كە ئەوەش پێچەوانەی رێككەوتننامەی سوشییە كە لە (22)ی مانگی رابردو لەنێوان توركیا و روسیا ئیمزا كرا. 

رونیشیكردەوە، هەر لەو كۆبونەوەیەدا باس لە گرنگیی هێزەكانی روسیا كراوە لەناوچەكە کرا، لەگەڵ دۆخی سەختی مرۆیی لەدوای هێرشەكانی توركیاوە و هەروەها گفتوگۆ كرا لەبارەی میكانیزمی رێكخستنی هاوبەش لەنێوان ئیدارەی رۆژئاوا و حكومەتی روسیا لەپێناو پارێزگاری لە سەقامگیریی ناوچەكە. 

محەمەد شاهین باسی لەوەشكرد، وەفدی روسیا جەختیان لەوە كردوەتەوە كە ئەوان بۆیە لەناوچەكەن لەپێناو پارێزگاری لە ناوچەكە و بەرگرتن لە هەر مەترسییەك كە روبەڕوی ناوچەكە ببێتەوە. 
به‌روار:  27/11/2019
689   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   596
کۆی سه‌ردان:   29261028