ترەمپ: دەڵێ ئەوەی بەسەر من هات لەسەر پارە بەسەر هیچ سەرۆکێکی دیکەدا نەیەت
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەوەی لە بابەتی تۆمەتبارکردنەکەیدا بەسەر ئەو هاتووە، نابێت بەسەر هیچ سەرۆکێکی دیکەی داهاتووی ئەمریکادا بێت.

ئەمشەو بەکاتی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئەو شەڕ بۆ سەرۆکەکانی ئەمریکا و ئۆفیسی داهاتووی سەرۆکایەتی دەکات، بەوەی کە گەلەکۆمەیان لێنەکرێت.

ترەمپ بۆ سەلماندنی بێتاوانی خۆی، پەنای بردووەتە بەر باسکردنی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و نوسیویەتی، "جۆن بۆڵتن پیاوێکی نەتەوەپەرست و نیشتیمانییە و ڕەنگە ئاگاداری ئەوە بێت کە من پارەم لە ئۆکرانیا وەرگرتووە". ئەمەش بە مانای ئەوەی کە ترەمپ شتی وای نەکردووە و ئەگەر ئەوەی بکردایە، ئەوا جۆن بۆڵتن، مادام کەسێکی نیشتیمانییە، بەوە ڕازی نەدەبوو.

سەرۆکی ئەمریکا زیاتری نوسیوە، ئەمە تەنها هەڵڵایەکی دیموکراتەکانە و هیچیشی لێ سەوز نابێت، ئەوەشی بەسەر من هات، نابێت بەسەر هیچ سەرۆکێکی دیکەدا بێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا، ترەمپ بە بەکارهێنانی کورسیی سەرۆکایەتی بۆ دەستخستنی مەرامی تایبەتی تۆمەتباردەکەن، بەوەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوانیاندا، ترەمپ داوای لێکۆڵینەوەی لە کوڕەکەی جۆو بایدن، هەنتەر بایدن، کە ئەندامی بۆردی کۆمپانیای نیشتیمانیی وزەی ئۆکرانیایە، لە ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە.
ئین ئاڕتی

به‌روار:  27/11/2019
647   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   99
کۆی سه‌ردان:   29237289