وەزیری بەرگری عێراق لە سوید بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار کرا
لە سوید لێکۆڵینەوە لەسەر وەزیری بەرگری عێراق نەجاح ئەل-شەممەری بە تۆمەتی تاوانی دژی مرۆڤایەتی دەستی پێکرد.

نێلا فریسێل کە داواکاری گشتییە لە بەشی سەراسەری بەگژاچوونی تاوانە نێونەتەوەیەکان لە سویددا و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کە چەندین سکاڵایان دژی نەجاح ئەل-شەممەری لەسەر تاوانی دژی مرۆڤایەتی لایان تۆمارکراوە. لەبەر ئەوەش دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  26/11/2019
959   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   487
کۆی سه‌ردان:   29261315