کوردێکی ئەمریکا بە گولڵە کوژرا

خەندان-

گەنجێکی کورد کە باوکی دو منداڵ بو، لە بازاڕی نەورۆز لە ناشڤیڵ لە ئەمریکا، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە بە گوللە کوژراوە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لەئێستادا پۆلیسی ناشڤیڵ بەدوای پیاوێکی دەمامکداردا دەگەڕێن، کە لەبەشی پشتەوەی مارکێتی نەورۆز لە ناوچەی ناشفێل چوەتە ژورەوە و بە دەمانچە لە پشتەوە گوللەی بە سەری نەشوان مەلاکەدا ناوە، کە بەرەگەز کوردە.
نەشوان مەلاکە، گەنجێکی کوردی تەمەن 32 ساڵان بوە، لە سۆپەرمارکێتی نەورۆز لە ناوچەی ناشڤیڵ لە ویلایەتی تینیس لە ئەمریکا کاریکردوە


نەشوان مەلاکە، گەنجێکی کوردی تەمەن 32 ساڵان بوە، لە سۆپەرمارکێتی نەورۆز لە ناوچەی ناشڤیڵ لە ویلایەتی تێنسی لە ئەمریکا کاریکردوە، کە بە ناوچەی کوردەکان ناسراوە لەو وڵاتەدا.
بەهۆی مردنی نەشوانەوە هەمو خەڵکی ناوچەکە توشی شۆک بون، چونکە نەشوان کەسێکی ئاشتیخوازبوە


تابیر سیدنی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ویلایەتی تێنسی رایگەیاند، بەهۆی مردنی نەشوانەوە هەمو خەڵکی ناوچەکە توشی شۆک بون، چونکە نەشوان کەسێکی ئاشتیخوازبوە و لەبەشی فرۆشتنی گۆشت لە بازاڕی نەورۆز کاریکردوە، لەوکاتەوەی کوردستانی جێهێشتوە پێش چەند ساڵێک.
ئەو لە کوردستانەوە هاتبو، بەڵام لێرە خێزانی پێکهێنا، خۆی و خێزانەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە ناسراون


سیندی کە نەشوان و باوکی هاوسەرەکەی نەشوان (خەزوری) بەباشی دەناسی ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو لە کوردستانەوە هاتبو، بەڵام لێرە خێزانی پێکهێنا، خۆی و خێزانەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە ناسراون.

بازاڕی نەورۆز یەکێکە لە شوێنە بەناوبانگەکانی ناشفێڵ لەلایەن کوردەکانەوە بە"هەرێمی کوردستانی بچوک" ناوی دەبەن
به‌روار:  17/11/2019
772   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   954
کۆی سه‌ردان:   29263808