فریای دکتۆر کەمال مەزهەر بکەون
رووداو
مێژوونووسی كورد د. كەمال مەزهەر، كە ئێستا نەخۆشە و بۆ چارەسەر لە دەرەوەی وڵاتە، بە گوتەی مەلا بەختیار، باری دارایی زۆر خراپە و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بچن بە هانایەوە.
مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رۆژی هەینی 15-11 -2019لە میانەی مەراسیمی چلەی پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوول، كە لە هۆتێل گراند میلینیۆمی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، گوتارێكی پێشكێشكرد، لە كۆتایی گوتارەكەی، مەلا بەختیار باسی تەندروستی و دۆخی دارایی مێژوونووسی كورد د.كەمال مەزهەری كرد، كە بە گوتەی ئەو بارودۆخی دارایی زۆر خراپە و "بە هەزار حاڵ پارەی چارەسەری نەخۆشخانە و دەرمانی دابین دەكرێت".
مەلا بەختیار ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ئەو مێژوونووسەی كورد توانای قسەكردنی نەماوە و داوا لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات: "بچن بە هانایەوە چونكە ئەگەر د.كەمال مەزهەر بەو دۆخەوە كۆچی دوایی بكات، هەموومان شەرمەزار دەبین".
دکتۆر کەمال مەزھەر ئەحمەد کێیە ؟
- لە ساڵی 1937 لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبووە.
- لە ساڵی 1959 لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت
- لە سۆڤیەتدا لە ساڵی 1969ی زایینی لە ئینستیتۆتی رۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت.
- لە ساڵی 1981 بە پایەی مامۆستایی لە مێژوو گەیشت.
- لە ساڵانی 1971 تاوەکو 1975ی چووە بۆ عێراق و سکرتێر و ھاوکاری سەرۆک بووە لە پرسەکانی زانستی لە فەرھەنگستانی کوردی بەغدا بوو.
- لە زانکۆی بەغدا لە ئینستیتۆتی گەلانی رۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوور، ئینستیتۆتی باڵای لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەریە و ھەروەھا ئەنستیتۆتی لێکۆڵینەکانی عەرەبی وانەی داوە.
- ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئینستیتۆتی کوردە لە پاریس.
بهروار: 17/11/2019
1360 جار خوێندراوهتهوه
|