ئەمه‌ریكا داوای ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ده‌یڤید گۆڵدفین، سوپاسالاری هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوای له وڵاتانی كه‌نداو كرد، ناكۆكییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و توانا سه‌ربازییه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه ئێران یه‌كبخه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، گۆڵدفین له به‌رده‌م كۆنفرانسێكدا كه بۆ سه‌ركرده‌كانی هێزه ئاسمانییه‌كان له دوبه‌ی سازكراوه، گوتی: "كاتێك فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له ئێرانه‌وه هه‌ڵده‌فڕێت یانیش مووشه‌كێك له‌و وڵاته‌وه هه‌ڵده‌درێت، ئه‌و كات كاتێكی گونجاونییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی رابردوو، كاتی گونجاو ئێستایه.. ئه‌مڕۆ".
سوپاسالاری هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "هیچ وڵاتێك پێداویستی ته‌واوی نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ته‌نیا به‌رگری پێ له‌خۆی بكات، به‌ڵام ئێمه به‌یه‌كه‌وه هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌مان هه‌یه، كه به شێوه‌ی به كۆمه‌ڵ به‌رگری پێ له خۆ بكه‌ین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرش له هاوینی رابردوو بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو بۆ ئێران درێژ ده‌كات، له‌وانه‌ش هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودییه، كه به مووشه‌ك كرانه ئامانج، له‌كاتێكدا تاران ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
به‌روار: 17/11/2019
1474 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|