هێزەکانی ئەمریکا 2 بارەگایان لە قامیشلۆ دامەزراند
هێزەکانی ئەمریکا ٢ بارەگای نوێیان لە شاری قامیشلۆ لە ناوچەی تربەسپییە دامەزراند.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، ئەمڕۆ کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کەلە ٢٠ بارهەڵگر و کەلوپەلی سەربازی پێکدەهات، لە ڕێگای دەروازەی ئەلوەلید-ی ناوچەی تل کۆچەر، هاتنە ناو هەرێمەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا.
پاشان ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی تربەسپییە جێگیربوون و هێزەکانی دیکەش ڕوویان لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە قامیشلۆ کرد.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، هێزەکانی ئەمریکا ٢ بارەگایان بنیاتناوە، بارەگایەک لە ناوچەی تربەسپییەو ئەوی دیکەش لە گوندی هیمۆ لە ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ.
ڕۆژنیوز
بهروار: 14/11/2019
562 جار خوێندراوهتهوه
|