تێکشاندنی زرێپۆشێکی تورک لە کۆبانێ ✌
خەندان-
ئەمڕۆ دوای حەوت كاتژمێر، دەوریەی هاوبەشی نێوان سوپای توركیا و روسیا لە گوندەكانی دەوروبەری كۆبانێ كۆتایی هات.
هاوشێوەی دەوریەكانی دیكە، ئەمڕۆش دانیشتوانی ئەو ناوچانەی كۆبانێ لەرێگەی بەردبارانەوە روبەروی سەربازانی توركیا و روسیا بونەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی میدیای ناوچەكە، لە گوندی جیم-حارانی باشوری كۆبانێ، هاوڵاتیان بەشێوەیەكی فراوان روبەروی دەوریەی هاوبەشی توركیا و روسیا بونەوە و زرێپۆشێكی سوپای توركیایان تێكشكاندو دواتر سوپای توركیا گەڕاونەتەوە گوندەكە بۆ بردنەوەی زرێپۆشەكە.
لەدوای رێکەوتنی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، و ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا، لە رۆژی 22 ئۆکتۆبەر لە سۆچی،دەوریە سەربازییە هاوبەشەکانی تورکیا و روسیا، لە رۆژئاڤای کوردستان دەستپێکردوە.
سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
بهروار: 13/11/2019
548 جار خوێندراوهتهوه
|