پۆلیسی دانیمارک کۆنترۆڵی گەشتیارانی سوید دەست پێدەکا
لەمڕۆوە پۆلیسی سنووری دانمارک، کۆنترۆڵی ئەو گەشتیارانە دەست پێدەکات کە لە سویدە سەردانی دانمارک دەکەن.
ئەگەر بە نیازی سەفەری کۆتایی هەفتەی بۆ کۆپنهاگن، یانیش دەتهەوێ بە سەردانێکی کورت بچیتە دانمارک، ئەوا کارتی پێناست بیر نەچێ! چونکە حکومەتی دانمارک بڕیاریدا دەست بە کۆنترۆڵی سنوور بکات.
هەربۆیە لەمرۆوە پۆلیسی سنووری دانمارک کۆنترۆڵی هەموو ئەو کەسانە دەکا کە لە سویدەوە دەچن بۆ دانمارک، جا چ لەڕێگای وشکانی و پردی ئۆستەرسوندەوە بێت یانیش لە ڕێگای دەریاوە بۆ بەندەرەکانی وڵاتی دانمارک
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 13/11/2019
869 جار خوێندراوهتهوه
|