ئۆبرایان بۆ تورکیا: جینۆساید کردن لە سەدەى (21) جێگاى نابێتەوە

(سبەى):

بەرپرسێکى ئەمەریکى هەڕەشەى سەپاندنى سزاى ئابوریى بەسەر تورکیادا دەکات وەک کاردانەوەیەک بۆ دەستدرێژییەکانى تورکیا لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا، ئەو وڵاتە ئاگادار دەکاتەوە لە هەر تاوانێکى جەنگى کە لەو ناوچەیە ئەنجامیداوە.

لەوکاتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئامادەکاریى دەکات بۆ سەردانی کردنی کۆشکى سپى ئەمەریکا، روبەرت ئۆبرایان راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی ئەمەریکا هەڕەشەى سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا دەکات و رایدەگەیەنێت: زۆر "دودڵن" لەبارەى ئەو راپۆرتانەى کە دەیسەلمێنن تاوانکاریى لە سوریا ئەنجامدراون.

لە چاوپێکەوتنێکى کەناڵى (CBS News) رۆبەرت ئۆبرایان رایگەیاندوە: ئێمە زۆر دودڵین لەبارەى ئەو دۆسیەیەوە، لە نزیکەوە چاودێرییان دەکەین، لە سەدەى (21)دا هیچ جێگایەک نابێتەوە بۆ جینۆساید و پاکتاوى نەژادى و تاوانەکانی جەنگ.
ئاماژەی بەوەکردوە؛ ئەمەریکا دەستەوەستان نابێت و ئەم هەڵوێستەشیان زۆر بە رونى بە بەرپرسانی تورکیا گەیاندوە.

لەبارەى کڕینى سیستمی بەرگریی موشەکى (ئێس 400)ى روسى لەلایەن تورکیاوە، ئۆبرایان رایگەیاندوە: ئەگەر تورکیا نەوەستێت لە کڕینى ئەم موشەکە ئەوا توشى سزایەکى گەورە دەبێتەوە لەلایەن ئەمەریکاوە، چونکە هیچ شوێنێک نییە لە ناتۆدا جێگاى سیستمى (ئێس 400) تێدا ببێتەوە، هیچ کەسێک لە ناتۆدا جێگاى نابێتەوە ئەگەر کڕیارى ئەم موشەکە بێت، ئەردۆغان لەکاتى گەیشتنى بۆ ئەمەریکا ئەم پەیامەى پێدەگات
به‌روار:  12/11/2019
455   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   869
کۆی سه‌ردان:   29235179