یەکەم شەهیدی شۆڕشی بەرد لە قامیشلۆیە
کاروانێکی سەربازی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و ڕوس، کە لە ڕۆژئاوای کوردستان گەشتی هاوبەشیان ئەنجامدەدا، گەنجێکی کوردیان شەهید کرد.
بەیانی ئەمڕۆ گەشتی هاوبەشی سوپای تورک و روس لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا،کاروانەکە لە گوندی دێرنە ئاخێ، سەر بە ناوچەی گرکێ لەیگێ، سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ، لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئیدانە و بەردبارانکرا.
کاروانە سەربازییە هاوبەشەکەی دەوڵەتی تورک و روس، بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان هاوڵاتییەکیان بەناوی سەرخۆبون عەلی، شەهیدکرد و چەندین هاوڵاتی دیکەشیان بریندارکرد.
مستەفا باڵی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قەسەدە، لە تویتێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، تانکی تورک لەبەرچاوی روسەکان گەنجێکی کوریان شێلاوە.
د.ع
ڕۆژنیوز
بهروار: 09/11/2019
443 جار خوێندراوهتهوه
|