ئاژانسێکی ئەڵمانی ئەردۆغان بەدرۆ دەخاتەوە لەسەر ژنەکەی بەغدادی
دوای کوژرانی سەرکردەی داعش، ئەردۆغان، ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە هاوسەرێکی بەغدادییان دەستگیر کردووە، بەڵام ئاژانسێکی ئەڵمانی بە درۆیدەخاتەوە و ئاشکرایدەکات کە، هاوسەرەکەی بەغدادی ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ ١٠ کەسی دیکە لە شاری هاتای وڵاتی تورکیا دەستگیرکراوە.

ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمریکا بە هاوکاریی هەواڵگیری قەسەدە، ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی چەتەکانی داعش لە دووریی پێنج کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا لە ئیدلب کوژرا، چەند ڕۆژ دوای ئەوە ئەردۆغان ڕایگەیاند کە هاوسەرێکی بەغدادییان لە باکوری سوریا دەستگیر کردووە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی DPAی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە کە "ئەسما ئەلکوبەیسی" هاوسەری بەغدادی ڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ ١٠ تاوانباری دیکەی داعش لە هاتای تورکیا دەستگیر کراوە.

ئاژانسەکە هەروەها ئاشکرایکردووە ئەو گروپەی دەستگیرکراون، لە؛ پیاوێک، چوار ژن و شەش منداڵ پێکهاتبوون، کە ئەسمای هاوسەری بەغدادی لە ماوەیەکی کورتدا لەناو ئەو گروپە ناسراوەتەوە، هەروەها کچێکی بەغدادیش دوای تێستی DNA ناسراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەردۆغان ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە ڕایگەیاندبوو کە، "بۆ یەکەم جار دەڵێم، هاوسەرەکەی بەغدادیمان دەستگیر کرد"، ئەمڕۆش بۆ یەکەم جار وێنەی ژنەکەی بەغدادی لە میدیاکاندا بڵاو کرایەوە.
ڕۆژنیوز
به‌روار:  07/11/2019
689   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
هەپەگە رایگەیاند، تێکۆشەر گەڤەر (موسلح ئیکە) ئەندامی ئەنجوومەنى سەربازیی هەپەگە ساڵی رابردوو لە هێرشێکى ئاسمانی دا شەهیدبووە. راشیگەیاند "وەک هاوڕێیەکى پێشەنگ لە مێژووی تێکۆشانما درێژه‌ ...
پیاوێک لە سووپەرمارکێتێکدا بە عەرەبانەیەکەوە بۆ ژنەکەی دەگەڕێت ، لە ناکاو خۆی دەکێشێت بە پیاوێکی تردا ، پێی ئەڵێ ئای ببوورە بۆ ژنەکەم ئەگەڕێم! پیاوەکەی تریش دەڵێ : ئای لەو سود درێژه‌ ...
پیرێژنێک دەچێت بۆ تاقیگە، پشکنینەکانی وەربگرێتەوە. بە هەڵە پشکنینی ژنێکی تریان دایە و پێیان ووت: دایە حاجی تۆ دوو گیانی. ئەویش ووتی : ئاخر زەمانە پیاو ناتوانێت متمانە بە باین درێژه‌ ...
پیاوێک دەچێتە لای قازی تا ژنەکەی تەڵاق بدا. قازی دەڵێ: بۆ تەڵاقی دەدەیت؟ پیاو: وەڵا مورتاح نیم لەگەڵی. ژن: وەڵا درۆ دەکات، هەرچی پیاوی گەڕەکە مورتاحن لەگەڵما، ئەم نەبێت.😍 درێژه‌ ...
مشەو پاشای سوید وتەیەکی پێشکەش بە خەڵکی سوید کرد. کارڵ گوستاڤی شانزدەیەم لە بەشێک لە قسەکانی دا وتی: کۆڤید 19 سوید و جیهانی هەڕەشە لە سوید و جیهان دەکات. شەقام و مەیدانەکانی شار چ درێژه‌ ...
سوید ئەو پەنابەرانە نانێرێتەوە کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە. ئیمڕۆ ڕۆژی شەممە 2020.4.4 تەلەفیزۆنی سوید ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە: بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە پۆلیسی سوید، ئەو پەنا درێژه‌ ...
سوید ئەو پەنابەرانە نانێرێتەوە کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە. ئیمڕۆ ڕۆژی شەممە 2020.4.4 تەلەفیزۆنی سوید ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە: بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە پۆلیسی سوید، ئەو پەنا درێژه‌ ...
به‌ بڕیاری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنیۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئورسولا فۆن ده‌رلاین، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌ گواستنه‌وه‌ی 1.600 په‌نابه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌ بۆ وڵاتی لۆكسه‌مبورگ. ئه‌و پ درێژه‌ ...
سەرتاشی کەنەدی 🇨🇦 سەرتاشێکی کەنەدی زۆر زیرەک بوو، پارەی وەرنەئەگرت بەرامبەر سەرتاشین . بازرگانێکی ئاڵتون کە ئەمریکی بوو ھاتە لای وسەری بۆ تاشی، بازرگانەکە ویستی پارە بدات بە درێژه‌ ...
کۆنسرسیۆمێکی نێونەتەوەیی توێژەران کە توێژەری سویدیشیان تێدایە هیوادارن بەم زووانە دەرمانێک بۆ چاککردنەوەی نەخۆشانی بەدحاڵی کۆڤید-١٩ بخەنە بازاڕەوە. عەلی میرعەزیمی پرۆفیسۆری ئەنی درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   918
کۆی سه‌ردان:   19150947