سوید لەسەر دیپۆرتکردنەوەی منداڵان ڕەخنەی لێ دەگیرێت
ڕێکخراوی مناڵپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef ) لەسەر کەم هاوکاریکردنی ئەو منداڵانەی بڕیاری دەکردنیان لە سوید دەرچووڕەخنە لە سوید دەگرێت.
یەکێک لە ڕەخنەکان لەوە سەرچاوەی گرتووە کە منداڵان لە دیپۆرتکردنەوەیان ئاگادار ناکرێنەوە و زانیارییەکان تەنها بە دایک و باوکیان دەدرێت.
سەرەڕایی ئەوەی کە سوید یەکێک لەو وڵاتانەی مافی خوێندن، چارەسەری تەندرووستی و هاوکاری کۆمەڵایەتی بە منداڵانی پەناخواز دەدات، بەڵام لەڕووی یاساوە دەرفەت بەو منداڵانەی بۆ نمونە نەخۆشن یان ماوەیەکی زۆرە لە سویددا ماونەتەوە نادات کە مافی پەنابەریان پێ بدرێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 07/11/2019
590 جار خوێندراوهتهوه
|