پاڵەوانی فیلمی سور شەهیدبوو
ڕووبار شەڕڤان، گەریلای هەپەگە کە لەفیلمی (سور) دا ڕۆڵی فەرماندە چیاگەر-ی دەبینێت کە ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە، لە ئەنجامی ڕووبەرووبوونەوەی گەریلا لەگەڵ سوپای تورک لە دەڤەری بادینان لە باشوری کوردستان شەهیدبوو.

ناوەنی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی پێنج گەریلای ڕاگەیاند، کە ڕۆژی ٢٥-١٠-٢٠١٩ لە ناوچەی هەفتانین لە هەرێمی پاراستنی مەدیا لە چالاکییەکدا لە دژی سوپای تورک شەهیدبوون، یەکێک لەو شەهیدانە گەریلا ڕووبار شەڕڤان (جیهان سەڤەر)ە.
به‌روار:  05/11/2019
626   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   998
کۆی سه‌ردان:   29236227