دوو بەڵگەفیلم لەسەر هەڵەبجە و ئەنفال لە فێستیڤاڵی دالارنای نێونەتوەیی لە سوید
دوو بەڵگەفیلم سەبارەت بە کارەساتەکانی ئەنفال و هەڵەبجە بەشدارن لە فیستیڤاڵی بەڵگەفیلمی دالارنا ی نێونەتەوەیی کە ئەمساڵ تەرخانکراوە بۆ بەڵگەفیلمەکانی وڵاتانی کوردستان، ئەفغانستان، عێراق، سوریا و ئێران.

کەماڵ ساڵحزادە کە فیلمسازێکی کوردە و یەک لە بەرهەمەکانی بەشداری فیستیڤاڵەکە دەکات، سەبارەت بە ناوەرۆکی فیلمەکەی و هەستی خۆی لە بەشداریکردن لە فیستیڤاڵەکەدا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا قسەی بۆ بەشی کوردی ڕادیۆ سوید کرد.

فیستیڤاڵەکە بڕیارە مانگی یازدەی ئەمساڵ لەژێر چاودێری ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی فیلمی دالارنا، لە شارەکانی ئورشا و مورا لە پارێزگای دالارنای سوید بەڕێوەبچێ.

یەکێکی تر لە فیلمە بەشدارەکانی ئەو فیستیڤاڵە، بەڵگەفیلمێکی فیلمسازی ئێرانی پەناهبەرخودا رەزائی یە کە لەسەر کارەساتی هەڵەبجە دروستکراوە. پەناهبەرخودا بە کورتی باسی ناوەرۆکی فیلمەکەی بۆ بەشی کوردی ڕادیۆ سوید کرد.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  02/11/2019
525   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   868
کۆی سه‌ردان:   29252507