یونسكۆ؛ سلێمانی و سنەی خستە لیستی شاره‌ داهێنه‌ره‌كانی جیهان.

هەردوو شاری کوردستان سلێمانی و سنە چوونە نێو لیستی شارە داهێنەرەکانی جیهانەوە، سلێمانی وەک شاری ئەدەب و، سنە وەک شاری میوزیک.


ئەمرۆ لە ئاهەنگی رۆژی شارە جیهانیەکاندا، رێکخراوی وینسکۆ هەردوو شاری سلێمانی و شاری سنە-ی وەک دوو شاری رۆشنبیری خستە لیستی 66 شارە داهێنەرەکەی جیهانەوە.


بەم هەڵبژاردنە، هەردوو شارەکەش بون بە ئەندامی تۆڕی جیهانی 246 شاری داهێنەری وینسکۆ.


حێشمەتوڵا سەیدی سەرۆکی شارەوانیی سنە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە پرسی دۆسیەی سنە وەک شاری داهێنەری مۆسیقای جیهان، پاییزی ساڵی پار بە یارمەتیی کۆمەڵێک لە شارەزایان و مامۆستایان و هونەرمەندانی سنە ئامادە کرا و ڕادەستی یۆنسکۆ کرا و سەرەنجام لەلایەن یۆنسکۆوە ناسێندرا و لە ڕیزی شارە داهێنەرەکان لە بواری میۆزیکدا تۆمار کرا.

 
هەروەها سلێمانیش وەک شاری ئەدەب بە یەکێک لەو شارە جیهانییانە هەڵبژێردرا، کە لەرووی ئەدەبییەوە داهێنانی کردووە.

 سپی نیوز

به‌روار:  31/10/2019
1117   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   711
کۆی سه‌ردان:   29238005