سوید 6 تیرۆریست لە ووڵاتەکەی دەردەکا
حکومەتی سوید بڕیاریدا ئەو شەش کەسەی لەسەر ئاسایشی ئەم وڵاتە هەڕەشەن لە سوید دەربکات

زۆربەی ئەو کەسانە ئیمامن و بوون بە هۆی ئەوەی خەڵکی بە ئیسلامی ڕادیکاڵ بێت لە سویددا. یەکێکیان لە سویددا زۆر ناسراوە و بە ئیمامەکەی یێڤلە، یان یێڤلە ئیمامێن ناوبانگی دەکردووە و لەگەڵ کوڕەکەیدا  ئێستا بڕیاری دێپۆرتکردن یان دەرکردنیان لە سوید بۆ دەرچووە.

 پێشتریش دادگای کۆچ بڕیاری دەرکردنی ئەو کەسانەیدا. بەڵام دوایی تێهەڵچوونەوە بە قەزییەکەدا کراو بۆ ئاستی باڵا بەرزکرایەوە کە حکومەتە.

 حکومەتیش بەهەمان شێوەی دادگای کۆچ بڕیاریدا کە دەبێت ئەو کەسانە لە سوید دەربکرێن و دێپۆرت بکرێنەوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  31/10/2019
591   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   606
کۆی سه‌ردان:   29251054