کوردێکی سوید یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی باسکە
بێستوون هادی، نزیکەی ١٤ ساڵە یاریی باسکەی سەر کورسی دەکات و یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی باسکەی سەر کورسی لە سویددا.
بیستوون هادی نزیکەی چەند ساڵەی یاری سەرکوورسی دەکات و لەم ماوەدا توانیوییەتی پێنج کاسی سویدیی لەگەل سێ یانەی جیاوازدا بەرێتەوە، واتە خۆی خاوەنی پێنج خەڵاتی زێرە، هەروەها دوو خەڵاتی سیلڤەر یەک برۆنسشی بردۆتەوە.
یەکەم یاری خولی ئەمساڵی باسکەی سەر کورسی ڕۆژی ٢٠ ئۆکتۆبەر دەست پێ دەکات. هەرچەند ماوەیەکی کەمە بێستوون هادی هاتۆتە نێو ڕیزی یاریزانانی یانەی Nacka HI بەڵام خوازیارە ئەمساڵیش ناسناوی یەکەمی خولەکە بەدەست بهێنێ .
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 19/10/2019
512 جار خوێندراوهتهوه
|