ئەمشەو سێ تەقینەوە لە ستۆکهۆڵم ڕوویدا
شەوی ڕابردوو بۆ پۆلیسی ستکۆهۆڵم شەوێکی پڕکار بوو. لە هەرێمی ستۆکهۆڵم سێ تەقینەوە لە سێ شوێنی جیاجیادا ڕوویدا.

 یەک لە تەقینەوەکان زەرەری بە دەرگاو پەنجەرەی ئاپارتمانێک لە سوێدێرمالم لە ناوشاری ستۆکهۆڵم گەیاند.

کاتژمێر یەک و چوار خولەکی شەو پۆلیس لە یەکەم تەقینەوە ئاگادارکرایەوە کە لە ناو بینایەک لە کۆمۆنی ڤاکسهۆڵم لە ڕۆژهەڵاتی ستۆکهۆڵم بوو.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  17/10/2019
660   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   712
کۆی سه‌ردان:   29237973