کوردی باشوور؛ خواردنی سەگ و پەنیری بارمیزان-ی ئیتالی جیاناکاتەوە
لوقمان غه‌فوور
لة تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆی چاوپێکەوتنێکی مایکل پۆمپیۆ -ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وجۆسیب كۆنتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا بڵاوكرایه‌وه له‌وكاته‌دا ژنێك زه‌رفێكی پێشكه‌ش ده‌كات. به پێی خه‌ڵكی باشور گوایه ئه‌و ژنه كورده و وتویه‌تی ئه‌و زه‌رفه گۆشتی سه‌گه بۆئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌گ به‌وه‌فا بن. دیمه‌نه خراپه‌كه ئه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بڵاوكردنه‌وانه یه‌ك مه‌به‌سته شێواندنی دڕنده‌یی هێزی فاشستی تورك و فۆكس خستنه سه‌ر ئیدانه‌ی ئه‌مریكا و تره‌مپه، به‌شێك له‌م ئه‌ركه عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان گرتویانه‌ته ئه‌ستۆ و كوردی باشور به‌دوایدا راده‌كات.
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه جگه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه كه به خه‌ڵك ده‌درێت، دڵگرانم به‌و یارییكردنه به عه‌قڵی تاكی باشور كه له‌لایه‌ن میدیای عه‌ره‌بی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه. چونكه وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداوه مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه فۆكسه‌كه لابرێت له‌سه‌ر قاره‌مانێتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و له‌هه‌مانكاتدا فۆكسی تاوانه‌كه لابرێت له‌سه‌ر رژێمی فاشستی توركیا و تاوانه‌كان بكرێن به ملی ئه‌مریكا.
كاتی خۆی هه‌واڵه‌كه‌م له 2ی ئۆكتۆبه‌ر له رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست خوێندمه‌وه. ئه‌ویش دوای جه‌وله‌یه‌كی دیپلۆماتی پۆمبیۆ بۆ ئه‌وروپا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بازرگانی و هۆكاری زیادكردنی گومرگ له‌سه‌ر كاڵاكانی ناوخۆی ئه‌وروپا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌نێو ئه‌و سه‌ردانانه‌دا رووی كرده ئیتالیا. له‌كاتی ناساندنی پۆمبیۆ به ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیاوه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی كه بۆ هه‌ردوولا رێكخرا بوو. خاتوو ئه‌لیس مارتینالی رۆژنامه‌نووسی به‌توانای به‌رنامه‌ی كۆمیدی لۆ ئاینیی-ی ئیتالی، به زه‌رفێكه‌وه ده‌چێت به‌ره‌و رووی پۆمبیۆ و زه‌رفه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌وه باشترین په‌نیری ئیتالیایه و پێشكه‌ش به سه‌رۆك تره‌مپ.
له راستیدا ئه‌و په‌نیره گرانبه‌هاترین په‌نیری ئیتالییه. مه‌به‌سته‌كه‌ی ئه‌و خانمه رۆژنامه‌نووسه له‌وه‌دایه كه وه‌ك پرۆتێستی بڕیاره‌كانی تره‌مپ به‌رامبه‌ر ته‌عریفه‌ی گومرگی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا و كه بۆته هۆی پوكانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا.
له‌رێوره‌سمی وادا مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی زۆر له به‌رچاو ده‌گیرێت بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كان خاتوونه‌كه دوور ده‌خه‌نه‌وه له سه‌كۆیه‌كه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه په‌نیره‌كه ده‌گه‌یه‌نێته سه‌رۆك تره‌مپ و دواتریش تره‌مپ نامه‌یه‌ك ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ئه‌و خانمه رۆژنامه‌نووسه ده‌كات.
دوا قسه، ده‌كرێت كادری حزبی بیت و سبه‌ی دوور نییه خۆشت بپاڵێویت له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵام جیاوازی له نێوان خواردنی گۆشتی سه‌گ و په‌نیردا نه‌كه‌یت.
بهروار: 13/10/2019
440 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|