" ترەمپ لەبەرامبەر هۆتێلێکدا کوردی فرۆشت "
"زەمەن" 
ڕۆبێرت دی نیرۆ ، لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بڵویکردۆتەوە، دۆناڵد ترەمپ لەبەرامبەر هۆتێلێکدا لە تورکیا کوردەکانی فرۆشتوە. 
لە تویتێکدا ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی ڕۆبێرت دی نیرۆی ئەمریکی نوسیویەتی ، لە ڕێوڕەسمێکی گەورە هۆتێلی "ترەمپ" لەتورکیا کرایەوە، و لەبەرامبەریشدا ئیڤانکای کچی دۆناڵد ترەمپ سوپاسی ئەو ئەردۆغانی کرد بۆ ئەو مامەڵەیە.ئەو ئەکتەرە ئەمریکیە نوسیویەتی، ئێستا دەتوانین بەدەنگی بەرز بڵێین، " ترەمپ کوردەکانی لەبەرامبەر هۆتێلێکدا فرۆشت" .ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ هێرشەکانی تورکیا بۆ سر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، و کاردانەوە نێودەوڵەتیەکانیش دژی ئەو هێرشنە بەردەوامە.  
به‌روار:  11/10/2019
509   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   670
کۆی سه‌ردان:   29234071