ڕۆژئاوای کوردستان نەفیری گشتی ڕاگەیاند
خۆبەڕیوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆهێرشکردنە سەرهەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە بەرزبوونەوەی ئاستی هەڕەشەکان و ئامادەکارییە سەربازییەکانی سوپای دەوڵەتی تورک و چەتە بەکرێگیراوەکانیان بە ناوی 'سوپای نیشتمانی سوریا' بۆ هێرشکردنەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وەک بەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ سێ ڕۆژ دۆخی سەفەربەری (ئامادەباشی) ڕادەگەینین، هەروەها داوا لە هەموو بەڕێوەبەری، ڕێکخراوەکان و گەلی هەموو پێکهاتەکان دەکەین کە، ڕوو لە ناوچە سنوورییەکان بکەن، تا ئەرکە ئەخلاقییەکانییان جێبەجێی بکەن و لەم ساتە هەستیار و مێژووییانەدا، بەرخۆدانی خۆیان پەیڕەو بکەن.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکە هاتووە: بانگ لە هەموو گەنجانی کوردستان و

جیهان دەکەین کە بە ئەرکی خۆیان بەرامبەر خاک و گەلی خۆیان لە ناوخۆ هەستن و لە دەرەوە و لەو وڵاتانەی کۆچبەریان بوون خۆپێشاندان و چالاکی ئەنجام بدەن.

لە کۆتایی ڕاگەیندراوەکەشدا هاتووە: بەرپرسیارێتی ئەو ڕووداوانە لە ئەستۆی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ڕێکخراوەکانی، دەوڵەتی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، ڕوسیا، هەموو دەوڵەت و دامەزراوەکانی خاوەن بڕیار و کاریگەرن لە سوریا، پێویستە ئەو ڕێکخراو و دەوڵەتانە، ئەرکی ئەخلاقی و ویژدانی خۆیان جێبەجێ بکەن تا کارەساتێکی مرۆیی کە زیان دەگەینێت بە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوونەدات.

ک-ش

فورات  نیوز
به‌روار:  09/10/2019
219   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
پیرێژنێک دەچێت بۆ تاقیگە، پشکنینەکانی وەربگرێتەوە. بە هەڵە پشکنینی ژنێکی تریان دایە و پێیان ووت: دایە حاجی تۆ دوو گیانی. ئەویش ووتی : ئاخر زەمانە پیاو ناتوانێت متمانە بە باین درێژه‌ ...
پیاوێک دەچێتە لای قازی تا ژنەکەی تەڵاق بدا. قازی دەڵێ: بۆ تەڵاقی دەدەیت؟ پیاو: وەڵا مورتاح نیم لەگەڵی. ژن: وەڵا درۆ دەکات، هەرچی پیاوی گەڕەکە مورتاحن لەگەڵما، ئەم نەبێت.😍 درێژه‌ ...
مشەو پاشای سوید وتەیەکی پێشکەش بە خەڵکی سوید کرد. کارڵ گوستاڤی شانزدەیەم لە بەشێک لە قسەکانی دا وتی: کۆڤید 19 سوید و جیهانی هەڕەشە لە سوید و جیهان دەکات. شەقام و مەیدانەکانی شار چ درێژه‌ ...
سوید ئەو پەنابەرانە نانێرێتەوە کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە. ئیمڕۆ ڕۆژی شەممە 2020.4.4 تەلەفیزۆنی سوید ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە: بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە پۆلیسی سوید، ئەو پەنا درێژه‌ ...
سوید ئەو پەنابەرانە نانێرێتەوە کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە. ئیمڕۆ ڕۆژی شەممە 2020.4.4 تەلەفیزۆنی سوید ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە: بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە پۆلیسی سوید، ئەو پەنا درێژه‌ ...
به‌ بڕیاری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنیۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئورسولا فۆن ده‌رلاین، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌ گواستنه‌وه‌ی 1.600 په‌نابه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌ بۆ وڵاتی لۆكسه‌مبورگ. ئه‌و پ درێژه‌ ...
سەرتاشی کەنەدی 🇨🇦 سەرتاشێکی کەنەدی زۆر زیرەک بوو، پارەی وەرنەئەگرت بەرامبەر سەرتاشین . بازرگانێکی ئاڵتون کە ئەمریکی بوو ھاتە لای وسەری بۆ تاشی، بازرگانەکە ویستی پارە بدات بە درێژه‌ ...
کۆنسرسیۆمێکی نێونەتەوەیی توێژەران کە توێژەری سویدیشیان تێدایە هیوادارن بەم زووانە دەرمانێک بۆ چاککردنەوەی نەخۆشانی بەدحاڵی کۆڤید-١٩ بخەنە بازاڕەوە. عەلی میرعەزیمی پرۆفیسۆری ئەنی درێژه‌ ...
چینییەک پژمی لە ووھانەوە قومی وێرانکرد بە تارانەوە فڕۆکەی نەھێشت بە ئاسمانەوە قوڕی کرد بەسەر گشت جیھانەوە ئیتالیای کردووە بە حمس و حەما پیرەژنی نەھێشت بە سینگ ئێشە و تا ئەو درێژه‌ ...
ژنە هونه‌رمه‌ندێك، دوای ٢٨٨ ڕۆژ ‌مانگرتن لە خواردن گیانیلەده‌ستدا. ئه‌مڕۆ هێلین بۆله‌ك، هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندامی گروپی یۆرووم، دوای مانگرتنی بۆ ماوه‌ی ٢٨٨ ڕۆژ له‌ خواردن‌، لە ماڵە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   419
کۆی سه‌ردان:   19139719