سوید ی کۆچبەرانی دەریای ناوەڕاست وەرناگرێت
حکومەتی سوید داوای سێ وڵاتی گەورەی ئەورووپای رەد کردەوە تا بە شێوەی کاتیی هاوکاری ئەو کۆچبەرانە بکەن کە لە دەریای ناوەڕاست ڕزگار دەکرێن.
مۆرگان یوهانسۆن، وەزیری کۆچی سوید ڕایگەیاندووە کە سوید هیچ کۆچبەرێکی ڕزگار کراو لەئاوەکانی دەریای ناوەڕاست وەخۆ ناگرێت. وەزیری کۆچ دەڵێ کە بە پێی هەژمارەکان، سوید دەمێکە ئەرکی خۆی بەجێ گەیاندووە و لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زیاترین کۆچبەری لەچاو وڵاتانی دیکەی ئەورووپا وەرگرتووە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 09/10/2019
361 جار خوێندراوهتهوه
|