برێت مەکگۆرک: ترەمپ هاوپەیمانەکانی بۆ دوژمنەکانی بەجێدەهێڵێت
خەندان-

نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرکردەی باڵا نیە و هەندێک بڕیار دەدات بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی لەبارەوە هەبێت و هیچ لێکۆڵینەوەیەکی کردبێت، دەشڵێت، "هاوپەیمانەکان بۆ دوژمنەکانی بەجێدەهێڵێت".

دوای ئەوەی شەوی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا گفتوگۆیان کرد، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "بەمزوانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکات".
دۆناڵد ترەمپ سەرکردەی باڵا نیە، ئەو هەندێک بڕیار دەدات بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی لەبارەوە هەبێت
 

برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە چەند تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "دۆناڵد ترەمپ سەرکردەی باڵا نیە، ئەو هەندێک بڕیار دەدات بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی لەبارەوە هەبێت و هیچ لێکۆڵینەوەیەکی کردبێت".
ترەمپ هێزەکانی دەنێرێت بۆ سەر رێگای مەرگ، بەبێ ئەوەی پاڵپشتیان بکات
 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ترەمپ هێزەکانی دەنێرێت بۆ سەر رێگای مەرگ، بەبێ ئەوەی پاڵپشتیان بکات، لە پڕ دەتەقەقێتەوە و هاوپەیمانەکان بۆ دوژمنەکانی بەجێدەهێڵێت".
شەوی رابردو ترەمپ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکردەی وڵاتێکی بیانی دیاریەکی پێشکەش بە روسیا، ئێران و داعش کردوە
 

مەکگۆرک لە تویتێکدا دیکە دەڵێت، "شەوی رابردو ترەمپ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکردەی وڵاتێکی بیانی دیاریەکی پێشکەش بە روسیا، ئێران و داعش کردوە، ئەوەش هەر ئەو شتە بو کە ئێمە پێشبینیمان دەکرد، لەکاتێکدا روداوەکان لە کۆشکی سپی و لە واقعدا جیاوازی زۆریان هەیە".
به‌روار:  07/10/2019
477   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   670
کۆی سه‌ردان:   29238055