کچە کوردێکی سوویسرا کاندیدی پەرلەمانە
K24 – هه‌ولێر:
كچێكی كوردی له دایكبووی شارۆچكه‌ی ئاكرێ به یه‌كێك له باشترین 100 ژنی چالاكی ساڵی 2019ی سویسرا هه‌ڵبژێردرا و كاندیدی پارتی لیبرالی دیموكراتی سویسرایه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئه‌و وڵاته، كه له بیستی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یه‌كه‌مین جاره له مێژووی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له سویسرا، كچێكی كورد بووه كاندیدی پارتی ئازادی دیموكراتیكی سویسراFDP))كه پارتێكی لیبراڵه و به‌یه‌كێك له 100 ژنه چالاكی سویسرا بۆ ساڵی 2019 و كاندیدی په‌رله‌مانی سویسرا ده‌ستنیشان كرا.
له كۆی 26 كانتۆنی سویسرا، كه هه‌ڵبژاردنیان تێدا ئه‌نجامده‌درێت، جیهان موكاول كاندیدی كانتۆنی سه‌تگالنه، كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 780 هه‌زار كه‌سه و ده‌كه‌وێته باكووری سویسراوه.
به‌روار: 04/10/2019
426 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|