لەناو دادگا بكوژی براكەی لەئامێزدەگرێت
خەندان-
پاش ئەوەی دادگا كوشتنی براكەی ئیدانەكرد و سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، هاوڵاتیەكی ئەمریكی داوای لە دادوەر كرد ئەو كچە پۆلیسە لەئامێزبگرێت كە براكەی كوشتوە.
ئامبێر گێیگر، كە تەمەنی 31 ساڵە و پیشەی پۆلیس بوە، لەكاتێكدا ویستویەتی بگەڕێتەوە ئاپارتمان (شوقە)كەی خۆی بە هەڵە چوەتە ئاپارتمانەكەی بوتام جین، پاش ئەوەی جین-ی بینیوە وا تێگەیشتوە بە ئەنقەست چوەتە ماڵەكەی و بەوهۆیەوە تەقەی لێكردوە و كوشتویەتی.
ئەو سزایە بە كەم دەزانن كە بەسەر ئەو كچە پۆلیسەدا سەپێندراوە
پاش ئەو روداوە، بە فشاری كەسوكار و دژانی كردەی كوشتن، دادگ بڕیاریدا سزای بەسەردا بسەپێنێت، سەرەڕای ئەوەش هێشتا ئەو سزایە بە كەم دەزانن كە بەسەر ئەو كچە پۆلیسەدا سەپێندراوە.
داوای لە دادوەر كرد رێگەیبدات بكوژی براكەی لەئامێزبگرێت
دواتر و هەر لەناو دادگاییەكەدا، براندت جین، كە برای بوتام جین-ە مۆڵەتی دا بە پۆلیسەكە تا بدوێت و ئامادەبوانی سەرسام كرد كاتێك لێخۆشبونی لە بكوژی براكەی راگەیاند و داوای لە دادوەر كرد رێگەیبدات بكوژی براكەی لەئامێزبگرێت.
نامەوێت بكەویتە زیندان، هیوای باشترین بۆ تۆ دەخوازم
براندت لەوكاتەدا بە ئامبێر-ی وت "نامەوێت بكەویتە زیندان، هیوای باشترین بۆ تۆ دەخوازم، چونكە دەزانم ئەوەی من دەیڵێم بە تەواوی ئەوەیە كە بوتام دەیەوێت".
بەرامبەر وتەكانی براندت، ئامبێر نەیتوانی پێش بەخۆی بگرێت و وتی "هیوخوازبو لەجێی قوربانیەكە ئەو بكوژرایەـ.
بەپێی ئەو بڕیارەی دادگا و یاسای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ئامبێر، دەتوانێت پاش پێنج ساڵی داهاتو بە مەرج لە زیندان بچێتە دەرەوە.
سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
بهروار: 04/10/2019
534 جار خوێندراوهتهوه
|